ئه‌ورووپا له‌ بۆسنی مرد و له‌ سووریا به‌خاك سپێردرا

سەرۆک کۆماری تورکیا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە یەکێتی ئەورووپا بە بێ تورکیا تەنیا، بێچارە و پڕ لە ناکۆکیی ناوخۆیی دەمێنێتەوە، وتی: ئه‌ورووپا له‌ بۆسنی مرد و له‌ سووریا به‌خاك سپێردرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا ڕەخنەی گرت لە هەڵسوکەوتەکانی ئەرووپا لە گەڵ تورکیا.

سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەش دا: ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌ورووپا به ‌بێ توركیا پێی ده‌گات، ته‌نیایی و بێچاره‌ییه‌؛ توركیا پێویستیی به‌ ئه‌ورووپا نییه‌. لە ڕاستیدا ئه‌ورووپا پێویستیی پێمانه‌.

ڕاشیگەیاند: ئیدی چاوه‌ڕوانین سه‌ركرده‌ ئه‌ورووپییه‌كان ده‌ستبه‌رداری بە ئامانج کردنی توركیا ببن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ خوێنساردی و ئه‌قڵی سه‌لیم.

ئەردۆغان وتیشی: ئەورووپا دەبێ بزانێت توركیا و ئه‌ندامێتیی ته‌واوی توركیا لە یه‌کێتی ئەورووپا چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌ درێژخایه‌نانه‌یانەیە.

سەرکۆماری تورکیا لە وتەدانێک لە ڕێوڕەسمی ١٤یەمین ساڵیادی کۆچی دوایی عەلی عیزەت بەگۆڤیچ سەرۆک کۆماری بۆسنی و هەرزەگوین کە لە ناوەندی کۆنگرە و کولتووری بەشتەپە بەڕێوەچوو، وتی: لە ماوەی سێ ساڵ و نیودا سەدان هەزار کەس لە ناوەندی ئەورووپادا کۆمەڵکوژکران. رۆژئاوا هەمبەر بە سەربرنیتسا بێدەنگ بوو، هۆلەندا بێدەنگ بوو، رۆژئاوا دووڕووە و هێستاش ستانداردێکی دووڕوانە دەگرێتە بەر.

ناوبراو جەختی کرد: کاتێک موسڵمانێک دەبێتە تیرۆریست هەموو ناڕەزایەتی دەردەبڕن. بەڵام ئەگەر تیرۆریستەکە جوو یان مەسیحی بێت هیچ کاردانەوەیەک نیشان نادەن. ئەوانەی تا دوێنێ هەمبەر بە کۆمەڵکوژیی بۆسنییەکان بێدەنگ دەبوون ئەمڕۆش هەمبەر بە تیرۆریستانی بۆدایی لە میانمار بێدەنگن. ئەوانەی کە تا دوێنێ دیموکراسییان شیاوی بۆسنییەکان نەدەزانی، ئەمڕپش بۆ خەڵکی سووریا، فەلەستین و ڕاخینییەکان هەمان هەڵویستیان هەیە. ئه‌ورووپا له‌ بۆسنه‌ مرد و له‌ سووریا به‌خاك سپێردرا

ئەردۆغان ڕوونیشی کردەوە: تورکیا لە بنەماکانی خۆی ناکشێتەوە و یەخسیری هەڕەشەکان نابێت و رۆژێک دادێت کە ئەم وڵاتە بەرهەمی خۆڕاگری و تاقەت هێنانی دەچنێت.

News Code 13872

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =