ئامادەبوونی تورکیا لە ئەدلەب دەستدرێژیی ئاشکرایە

وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا جەختی لەوە کردەوە کە چوونی هیزی سەربازیی تورکیا بۆ ناو خاکی سووریا، دەستدرێژکاریی لە سەروەریی ئەو وڵاتەیە و دیمەشق سەرهەڵدانی حکوومەتی فیدراڵ یان ئۆتۆنۆمی لە وڵاتەکەیدا بە فەرمی ناناسێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، محەمەد ڕامز تەرجەمان وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا ڕایگەیاند کە هەندێک لایان وایە کە ئەو ڕێککەوتنانەی هاتۆتە ئاراوە و یان جێگرکردنی ناوچەی ئارام بە مانای سەرهەڵدانی دەوڵەتی فیدراڵ و یان حکوومەتی ئۆتۆنۆمی لە سووریادا پاساو دەدات.

تەرجەمان لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی سپۆتنیک وتی: گرینگە کە هەمووان بزانن کە لە سەروەریی دەستوور و نەتەوەخوازی و ئاڵای سووریادا هەموو شتێک جێی دانوستان و ڕێککەوتنە، بەڵام هاتنەئارای دەستەواژەی وەک رۆژهەڵاتی فورات و رۆژئاوای فورات شتێکە تا ئێستا نەمانبیستووە و بە فەرمی ناناسین.

ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە هەندێک لایان وایە جێگرکردنی ناوچەی ئارام بە مانای چرا سەوز نیشان دان بە سەرهەڵدانی دەوڵەتی فیدراڵ لە سووریایە. ڕاستییەکەی ئەوەیە کە دەوڵەتی سووریا بەهایەک بەو داپەڕانە نادات.

وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا لە کاردانەوە بە بەیاننامەی ئەمدواییەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک کە ڕەقەیان بە بەشێک لە حکوومەتی فیدراڵی باکووری سووریا زانیوە، وتی: چارەنووسی ڕەقە لە لایەن خەڵکی ئەو شارە و لە چوارچێوەی حکوومەتی دیموکراتیک دیاری دەکرێت و شتێک بە ناوی حکوومەتی فیدراڵ و ئۆتۆنۆمی لە گۆڕێدا نییە. دیمەشق رێبەریی کۆماری عەرەبیی سووریای بە شێوەی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی لە ئەستۆیە.

تەرجەمان جەختی لەوەش کردەوە کە داهاتوویەکی نوێ بۆ سووریا لە لایەن خەڵکێ سووریاوە دیاری دەکرێت و بڕیار نییە پیلانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە لە سووریادا جێبەجێ بکرێت.

ناوبراو ئامادەبوونی یەکەکانی سوپای تورکیا لە ئەدلەب و ناوچە سنوورییەکانی سووریا لە گەڵ تورکیا و هێزی سەربازیی ئەمریکا لە باکووری سووریا و ناوچەی تەنەفی بە دەستدرێژیی ئاشکرا لە خاک و سەروەریی سووریا زانی و ڕایگەیاند: دیمەشق مافی ئەوەی هەیە کە وەڵامی ئەو دەستدرێژکارییە بە شێوەی گونجاو لە کاتی خۆیدا بداتەوە.

وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا بە داکۆکی لەوەی کە بەزاندنی سنووری سووریا لە لایەن تورکیاوە بە پێی یاسای نێودەوڵەتی و بڕیارەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەسدرێژی بۆ سەر سەروەریی سووریا دێتە ئەژمار، وتی: هاتنی سەربازی تورکیا بۆ ناو خاکی سووریا بەشێک لە ڕێککەوتنی ئاستانە نییە و بە بێ ئاگاداریی دەوڵەتی سووریا ئەنجام دراوە.

تەرجەمان وتیشی: ئێمە متمانەی تەواومان بە ڕووسیا وەک وڵاتێکی دەستەبەرکاری ڕێککەوتنەکانی ئاستانە و هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکی و بەڕێوەبەرایەتیی پێکدادانەکاندا هەیە.

News Code 13871

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =