ئه‌مریکا ییاری به‌ ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانەوە دەکات

ناسەی هەواڵ: 4123026 -
نوێنه‌ری هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌ پارلمانی عێراق ڕایگه‌یاند: لاوازی به‌غدا و حزبه‌ سیاسییه‌کانی عێراق بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا گه‌مه‌ به‌ ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمه‌وه‌ بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ مه‌یادین، ئیبتسام هیلالی، نوێنه‌ری هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌ پارلمانی عێراق ڕه‌خنه‌ی توندی له‌ کاره‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق گرت و وتی: ئه‌مریکا به‌ کارتی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ خه‌ریکی گه‌مه‌ کردنه‌ تاکوو دووباره‌ دزه‌ی زیاتر بکاته‌ ناو کاروباری عێراق. 

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مریکا بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت له‌ به‌غدا وه‌ربگرێت هێزی پێشمه‌رگه‌ی پڕچه‌ک کرد، له‌مڕۆشدا به‌ ڕووکه‌ش دژی ڕیفراندۆمه‌ به‌ڵام به‌ نه‌هێنی پشتیوانی لێده‌کات. هێزه‌کانی پێشـمه‌رگه‌ له‌ چه‌کی پێشکه‌وتوو له‌ دژی سوپای عێراق سوودیان بردووه‌.

هیلالی جه‌ختی کرد: هێزه‌کانی عێراق مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ و ئه‌رکی سه‌ر شانیانه‌ که‌ ئه‌منیه‌ت له‌ هه‌موو ناوچه‌کانی عێراق دابین بکه‌ن به‌ هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه‌. هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ش هه‌ر ئه‌م ئه‌رکه‌یان هه‌یه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ڕێبه‌رانی کورد له‌ دوای غه‌نیمه‌ت بوون، هه‌ر بۆیه‌ وا باشتر بوو بێ شه‌ڕ له‌م ناوچانه‌ پاشه‌کشه‌ بکه‌ن.

ناردنی بۆچوون

6 + 8 =