هۆشیار زێباری:

هه‌وڵی ئه‌مریکا بۆ دوور کردنه‌وه‌ی ئێران له‌ عێراق وه‌همه‌

ناسەی هەواڵ: 4122870 -
وه‌زیره‌ی پێشووی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ سه‌فه‌ری عه‌بادی بۆ عه‌ره‌بستان وتی: ئه‌مریکا تووشی وه‌هم بووه‌ که‌ لای وایه‌ عه‌بادی له‌ ئێران دوور ده‌که‌وێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، هۆشیار زێباری، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبوکی خۆی ئاماژه‌ی به‌ سه‌فه‌ری حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ عه‌ره‌بستان کرد که‌ هاوکات بوو له‌گه‌ڵ سه‌ردانی ڕێکس ته‌یلێرسۆن بۆ ڕیاز.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ نووسی: ئه‌مریکا له‌ وه‌هم دایه‌ ئه‌گه‌ر لای وایه‌ که‌ به‌ نزیک کردنه‌وه‌ی عێراق له‌ عه‌ره‌بستان ده‌توانێت به‌غدا له‌ تاران دوور بخاته‌وه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها زیادی کرد: نزیک بوونه‌وه‌ی عێراق و عه‌ره‌بستان وه‌همێک زیاتر نییه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ خۆیان به‌ خۆیان دڵنیایی بده‌ن که‌ دوور خستنه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ ئێران ده‌کرێت ڕووبدات.

شایانی باسه‌ که‌ دوێنێ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی عه‌ربستانی سعوودی کرد و له‌م نێوانه‌دا ڕێککه‌وتن کرا تاکوو هه‌ر دوو وڵات په‌یوه‌ندییه‌کانیان دوای ۲۷ ساڵ دووباره‌ ڕێکخبه‌نه‌وه‌. دوابه‌دوای ئه‌م سه‌ردانه‌ گه‌شتی ئاسمانی له‌ نێوان به‌غدا و ڕیاز دووباره‌ ده‌ستی پێکرده‌وه‌. هه‌روه‌ها چه‌ند مانگ به‌ر له‌ ئێستا موقته‌دا سه‌در له‌ سه‌ر بانگهێشتی محه‌مه‌د بن سه‌لمان سه‌ردانی سعوودییه‌ی کرد که‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.

ناردنی بۆچوون

1 + 6 =