ئه‌رۆدغان له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ چالاکییه‌کانی کوردی سووریا:

هەست بە مەترسی لە هەر شوێنێک بکەین لە ناکاو دەیکەینە ئامانج

ناسەی هەواڵ: 4122858 -
سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ جوڵه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ سووریا وتی: له‌ هه‌ر شوێنێکه‌وه‌ هه‌ست به‌ مه‌ترسی بکه‌ین، له‌ ناکاو هێرش ده‌که‌ینه‌ سه‌رتان.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ دژی کوردی سووریا لێدوانی تووندی دایه‌وه‌ و وتی: له‌ هه‌ر شوێنێکه‌وه‌ هه‌ست به‌ مه‌ترسی بکه‌ین، له‌ ناکاو هێرش ده‌که‌ینه‌ سه‌رتان.

ئه‌و زیادی کرد: بۆ ئه‌م کاره‌ش پێویست به‌وه‌ ناکات که‌ مۆڵه‌ت له‌ که‌س وه‌ربگرین. هاوپه‌یمانه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌نقه‌ره‌ تاکوو ڕێز له‌ ئێمه‌ بگرن ئێمه‌ش ڕێزیان لێده‌گرین و ئه‌گه‌رنا چاوه‌ڕوانی هیچ له‌ ئێمه‌ نه‌که‌ن.

دوای ئه‌وه‌ی که‌ هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا شاری ڕه‌قه‌یان به‌ پشتیوانی ئه‌مریکا به‌ ته‌واوی ئازاد کرد، ئه‌بو عومه‌ر ئه‌دله‌ب له‌ به‌رپرسانی ئه‌م هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا ڕایگه‌یاند که‌ هێزه‌کانی ئه‌وان ئاماده‌ن تاکوو شاری ئه‌دله‌بیش له‌ تیرۆریسته‌کان ئازاد بکه‌ن. ئه‌نقه‌ره‌ داڕێژه‌ری به‌ره‌ی نوسره‌ و ئه‌حرارول شامه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ تورکیا هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ بیانۆی ڕێککه‌وتنی ئاستانه‌ هێزی ڕه‌وانه‌ی ئه‌دله‌ب کرد و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ کوردی سووریا کردووه‌ که‌ به‌ره‌و ئه‌م شاره‌ جوڵه‌ نه‌که‌ن.

ناردنی بۆچوون

4 + 0 =