لە ئەڵمانیا؛

٩٠٠ دۆسیە پێوەندیدار بە تیرۆریزم پێک هێنراوە

ناسەی هەواڵ: 4122838 -
لە سەرەتای ئەمساڵی زاینییەوە تا ئیستا زیاتر لە ٩٠٠ دۆسیە پێوەنیدار بە پرسی تیرۆریزم لە دەسەڵاتی دادی ئەڵمانیا پێک هێنراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەریی نەمسا، شەڕ دژی تیرۆریزم، تێچوو و تەرخان کردنی کاتی زۆری بە سەر دەسەڵاتی هەواڵگری و دادی ئەڵمانیا سەپاندووە.

بە پێێ ڕاپۆرتی یەکشەممەی گۆڤاری دی وڵت ئەڵمانیا ، دەسەڵاتی دادی ئەو وڵاتە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٧ ەوە تا ئێستا بۆ زیاتر لە ٩٠٠ کەیسی تیرۆریزتی دۆسیەی پیک هێناوە کە ئەمە لە چاوە ساڵی رابردوو ٢٤٠ کەیس زیادی کردووە.

بە پێی بەرز بوونەوەی ڕێژەی بەرچاوی کەیسە تیرۆریستییەکان لە ئەڵمانیا کە جگە لە گرووپە توندڕەوە ئیسلامییەکان، گرووپە چەپ گرا و ڕاست گەرا توندڕەوەکانیش دەگرێتە بەر، بووەتە هۆی نیگەرانی بەرپرسانی ئەڵمانیا.

ناردنی بۆچوون

3 + 2 =