بەرپرسی گشتی پزیشکی یاسایی کوردستان:

مەرگ بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە کوردستان ٤.٤ لەسەد زیادی کردووە

ناسەی هەواڵ: 4122823 -
بەرپرسی گشتی پزیشکی یاسایی پارێزگای کوردستان وتی: مەرگ بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆوە لە ئەو پارێزگایە لە شەش مانگەی یەکەمی ئەمساڵ لە چاو ساڵی ڕابردوو سەدا ٤.٤ زیادی کردووە.

غوڵام ڕەزا هوم،ایوون پوور لە وتووێژ لە گەل هەواڵنێری مێهر بە ئاماژە بە ئەوەی کە ٢١٤ کەس لە شەش مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆوە لە ئەم پاریزگایە گیانیان لە دەست داوە، وتی: ئەو ڕێژەیە لە شەش مانگەی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا ٢٠٥ کەس بوون و بەداخەوە لە شەش مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا مەرگ بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆوە ٢.٢ لەسەد زیادی کردووە.

ناوبراو بەیانی کرد: لە ماوەی ناوبراودا ٣ هەزار و ٨٢٩ کەس بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆوە بریندار بوونە و بۆ چاوەدێری پزیشکی سەردانی ناوەندە پزیشکییەکانیان کردووە کە لە چاو ساڵی ڕابردوو کە ئەو ڕێژەیە ٣ هەزار و ٩٤ کەس بوون، ٢٣.٧لەسەد زیادی کردووە.

هومایوون پوور وتیشی: لە تەواوی بریندارەکانی ڕووداوە هاتوچۆوەکان ٢ هەزار و  ٧٢٣ کەس پیاو و یەک هەزار و ٩٧ کەسیان ژن بوونە ئەمە لە حاڵێکدایە کە بریندارەکانی ساڵی ڕابردوو لە شەش مانگەی یەکەمدا ٢ هەزار و ٢٤٤ کەس پیاو و ٨٥٠ کەسیشیان ژن بوونە.

ناردنی بۆچوون

4 + 2 =