لێکدانەوەی هێرش بۆ سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر

وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس لە شرۆڤە کردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و لێکدانەوەی هێرش بۆ سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆن هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حسێن حسێنی لە شرۆڤەی کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی ئاسیاشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شوورای ئیسلامی وتی: کۆبوونەوەی ئەمرێۆی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی لە سەر بابەتی لێکدانەوەی دۆخی هەرێمی کوردستان و ڕووداوەکانی بەڕێوە چوو؛بەم پێیە دانایی فەر دوایین گۆرانکارییە مەیدانییەکانی هەرێمی کوردستانی شی کردەوە و پاشهاتەکانی شرۆڤە کرد.

نوێنەری خەڵکی پیشوا و وەرامین وتی: دانایی فەر وتوویەکە دەوڵەتی ناوەندی عێراق ئۆپراسیۆنێکی لە هەرێم دەست پێکرد کە بووە هۆی کۆنترۆڵی کەرکووک و ناوچە نەوتی و ناوەندە حکومییەکانی.

نەقەوی حسێنی وتیشی: لە ئەم کۆبوونەوە هێرش بۆ سەر کەنسوڵخانەی ئێران لە هەولێریش هێنرایە ئاراوە و هەڵوێستی بەرپرسانی هەرێمیش شرۆڤە کرد.

ناوبراو لە کۆتایی وتووێژەکەیدا وتی: هەر دوو گەڵاڵەی دەرکراو لە ئەنجمەنی چاوەدێرانیش لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ هێنرایە ئاراوە؛ گەڵاڵەی ئەندامێتی سەرۆکی ڕێکخراوی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی وڵات لە ئەنجومنە باڵاکان بە بەشداری ئیسماعیلی مافزانی ئەنجومەنی چاوەدێران بە بڕێ چاکسازییەوە پەسەند کرا ڕەخنەکەی ئەنجومەنی چاوەدێران چارەسەر ببێت، بەڵام سەبرەت بە گەڵاڵەی بەهێز کردنەوەی بەسیج، کمیسیۆن لە سەر پەسەند کراوە پیشووەکەی خۆی مایەوە.

News Code 13856

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =