له‌ به‌یاننامه‌یه‌کی فه‌رمیدا ڕاگه‌یێندرا؛

کاردانه‌وه‌ی کۆنسوڵخانه‌ی ئێران له‌ هه‌ولێر به‌ هێرشه‌که‌ی هه‌ینی

ناسەی هەواڵ: 4121029 -
سه‌رکۆنسوڵی ئێران له‌ هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند که‌سێک هێرشیان کرده‌ سه‌ر کۆنسوڵخانه‌ی ئێران له‌ هه‌ولێر، به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، له‌ به‌یاننه‌مه‌که‌دا هاتووه‌ ؛ ژماره‌یه‌ک که‌س ئێوراه‌ی ڕۆژی هه‌ینی و هاوکات له‌گه‌ڵ داخرانی کۆنسوڵخانه‌ی ئیران له‌ هه‌ولێر له‌ ژێر کاریگه‌ی ڕقی سیاسی، په‌لاماری نوێنه‌رایه‌تی ئێران له‌ هه‌ولێریان دا.

بێ گومان خه‌ڵکی به‌ شه‌ره‌فی هه‌ولێر شه‌ڕی نه‌به‌زانه‌ی پاسدارانی ئێرانی دژی گرووپی تیرۆریستی داعش و شه‌هیدبوونی که‌سانی وه‌ک ڕه‌زا نه‌قشی و سه‌عید شه‌عبان له‌ بیر ناکه‌ن و ئه‌وان ئه‌م کارانه‌ ناکه‌ن.

 کۆنسوڵخانه‌ی ئێران وێڕای ئیدانه‌کردنی هێرش بۆ سه‌ر نوێنه‌رایه‌تی کۆماری ئیسلامی، دووابره‌ جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ سه‌ر ئه‌رکی به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان له‌ پاراستنی نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماتیکی ئێران له‌ هه‌ولێر.

هه‌روه‌ها سپاسی ئه‌و لایه‌ن و به‌رپرسه‌ سیاسی و حکومیانه‌ی هه‌رێم و سه‌رکرده‌ی عه‌شیره‌ و خێڵ و هۆزه‌کان، زانیان و نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و خه‌ڵکی به‌ ئه‌مه‌گی هه‌رێم، عێراق، مووسڵ، که‌رکووک و هاووڵاتیانی ئێرانی دانیشتووی هه‌رێمی کرد که‌ له‌م رووداوه‌ دڵگه‌ران بوون و ڕه‌تیان کردووه‌ته‌وه‌.

ناردنی بۆچوون

1 + 4 =