ئیلدریم:

قه‌یرانی هه‌رێمی کوردستان پرسی ئه‌منیی تورکیایه‌

ناسەی هەواڵ: 4120971 -
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕایگه‌یاند که‌ قه‌یرانی هه‌رێمی کوردستان پرسی ئه‌منیه‌تی تورکیایه‌ و وڵاته‌که‌ی هیچ جۆره‌ گۆڕانێک له‌ ناوچه‌که‌ قبوڵ ناکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ده‌یلی سه‌باح، بینالی یه‌لدریم، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا وتی: قه‌یرانی ئه‌منیه‌تی له‌ باکووری عێراق په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی تورکیاوه‌ هه‌یه‌ و تورکیا هیچ جۆره‌ گۆڕانێک له‌ ناوچه‌که‌ قبوڵ ناکات.

ئه‌و درێژه‌ی دا: هێزه‌ بیانییه‌کانی هه‌وڵ ده‌ده‌ن یه‌کگرتووی و برایه‌تی ئێمه‌ له‌ ناوچه‌که‌ له‌رزۆک بکه‌ن و ئامانجی ئه‌وان دروست کردنی ده‌وڵه‌تێکی ناسروشتی له‌ عێراق و سووریایه‌ له‌ ته‌نیشت سنووه‌ باشوورییه‌کانی تورکیا.

سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا جه‌ختی کرد که‌ ئامانجی تورکیا ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ ئارامی و ئاشتی ده‌ست به‌ر سه‌ر یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراقدا بگرێت.

یه‌لدریم زیادی کرد که‌ پێکهاته‌کانی موسڵ و که‌رکووک نابێت گۆڕانکاری به‌ سه‌ردا بێت و به‌ هه‌مان شێوه‌ بمێنێته‌وه‌ و خه‌ڵک به‌ ئارامی له‌ ته‌نیشت یه‌کتر بژین، ئێمه‌ هه‌موو هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین تاکوو په‌که‌که‌ی تیرۆریست که‌ ده‌یه‌وێت ناوچه‌که‌ کۆنترۆڵ بکات له‌ناو ببه‌ین.

ناردنی بۆچوون

8 + 1 =