بە هۆی پێشێل کردنی گەمارۆکانی دژ به‌ ئێران؛

ئەگەری سزادانی ٦ بانکی تورکیایی له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌

ناسەی هەواڵ: 4120848 -
سەرچاوە تورکیاییەکان لە ئەگەری سزادانی ٦ بانکی تورکیایی لە لایەن ئەمریکاوە بە هۆی پێشێل کردنی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران، هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، سەرچاوە تورکیاییەکان ڕایانگەیاند کە ٦ بانکی تورکیا بە هۆی پێشێل کردنی گەمارۆکان دژی ئێران، لە لایەن ئەمریکاوە ناچار بە دانی سزای چەند ملیاری بوونە.

دوو بەرپرسی باڵای ئابووری تورکیا بە ڕۆیتێرزیان ڕاگەیاندووە کە تورکیا هیچ جۆرە هۆشدارییەکی لە لاین ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە سەبارەت بە سزادان وەرنەگرتووە و ئەمریکییەکان پێش لە ئاوەها سزادانێک، ئەو پرسانە بە ئیدارەی لێکدانەوە سزا داراییەکانی وەزارەتی دارایی تورکیا ڕادەگەیێندرێت.

هێشتا ڕێژەی وردی سزاکان و ناوی ٦ بانکێک کە کراونەتە ئامانج، ڕانەگەیێندراوە، بەڵام سەرچاوە تورکیاییەکان وتوویانە کە یەکێک لە ئەو ٦ بانکە، زیاتر لە ٥ ملیار دۆلار سزا دراوە.

ناردنی بۆچوون

4 + 0 =