ئەمیر پووردەستان :

هیچ کێشەیەکمان لە سنوورە ڕۆژاواییەکانی ئێران نییه‌

ناسەی هەواڵ: 4119958 -
جێگری فەرماندەی گشتی ئەرتەش بە ئاماژە بە پووچەڵ کردنەوەی پیلانی ئەمریکی دابەش کردنی عێراق وتی: ئێمە لە سنوورە ڕۆژاواییەکان و باکووری ڕۆژاوا هیچ کێشە و نیگەرانییەکمان نەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر پووردەستان فەرماندەی گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی ڕێز گرتن لە ئایەتوڵڵا مەهدەوی کەنی بە ئامادە بوون لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە سەربەخۆیی کوردستان ئاشکرای کرد: ئەم گەڵاڵە لە درێژەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی نوێ و لە ڕاستیدا سیاسەتێکی ئەمریکی بوو. بە هۆی ئەوەوە کە ئەمریکییەکان و ئیسرائیلییەکان لە هێرش بۆ سەر ئەفغانستان و عێراق سەرنەکەوتن، پرسی هەرێمی کورستان و دابەش کاریان هێنایە ئاراوە.

ناوبراو زیادی کرد:هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی لەم بارەیەوە باش بوو کە بووە هۆی هاوکاری باشی ئێران و دەوڵەتی عێراق و لە ئاکامدا پووچەڵ کردنەوەی ئەو پیلانە.

ناوبراو سەبارەت بە دۆخی سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی لە گەڵ هەرێمی کوردستان وتی: ئێمە لە سنوورە ڕۆژاواییەکان و باکووری ڕۆژاوا هیچ کێشە و نیگەرانییەکمان نەبووە.

ناردنی بۆچوون

2 + 16 =