ئه‌ردۆغان:

ڕۆژئاواییه‌کان پشتیوانی له‌ په‌که‌که‌ ده‌که‌ن

ناسەی هەواڵ: 4119925 -
سه‌رۆک کۆماری تورکیا وڵاتانی ڕۆژئاوایی به‌ پشتیوانی له‌ په‌که‌که‌ تۆمه‌تبار کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ شینهۆڤا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا وڵاتانی ئه‌مریکا، فه‌ڕه‌نسا و ئاڵمانیای تۆمه‌تبار کرد که‌ پشتیوانی له‌ پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌که‌ن.

ئه‌و له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ هه‌ڵگرتنی وێنه‌ی عه‌بده‌وڵا ئۆجالان، ڕێبه‌ری په‌که‌که‌ له‌ شاری ڕه‌قه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ ئه‌م کاره‌ی به‌ توندی ئیدانه‌ کرد.

ئه‌ردۆغان وتی: په‌که‌که‌ چالاکی نایاسایی ده‌کات و ڕێبه‌ره‌که‌یشی له‌ تورکیا زیندانی کراوه‌ و ئه‌مه‌ی که‌ وێنه‌کانی له‌ فه‌ڕه‌نسا و ئاڵمانیا نمایش ده‌کرێت نیشانی ده‌دات که‌ ئه‌م وڵاتانه‌ توانای چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م کێشه‌یان نییه‌.

ئه‌رۆدغان هه‌روه‌ها هاوکات له‌گه‌ڵ تاوانبار کردنی وڵاتانی ڕۆژئاوایی که‌ تورکیایان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر ته‌نیا خستووه‌، وتی: ئه‌وان له‌ کۆبوونه‌وه‌ دوو قۆڵییه‌کان به‌ڵێنی هاوکاری ده‌ده‌ن به‌ڵام دواجار پێبه‌ند نین پێی. ئه‌گه‌رچی ئه‌نقه‌ره‌ دژی هاوکاری کردنی په‌یه‌ده‌یه‌ به‌ڵام نازانین بۆچی ئه‌مریکا یارمه‌تیان ده‌دات و هاوکاریان ده‌کات.

ئه‌و جه‌ختی کرد: هاوپه‌یمانه‌کانی تورکیا چاوی خۆیان به‌ سه‌ر کاره‌کانی په‌که‌که‌ و گرووپی فه‌تحوڵا گوله‌ن که‌ له‌ ئه‌مریکا ده‌ژیه‌ت، داخستووه‌.

ناردنی بۆچوون

4 + 5 =