یادداشتی نێودەوڵەتی؛

ڕووداوه‌کانی که‌رکووک و هه‌ڵه‌ی لێکدانه‌وه‌یی بارزانی

ناسەی هەواڵ: 4119087 -
کۆنترۆڵی ناوچه‌ جێ ناکۆکه‌کان له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی عێراق بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی مه‌سعوود بارزانی ئاسته‌نگی جدی بۆ دروست بێت.

ئاژانسی مێهر، به‌شی جیهانی - ئیبراهیم فه‌راهانی: به‌ پێچه‌وانه‌ی هۆشداری هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که‌ و جیهان مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ڕیفراندۆمی ۲۵ی سێپتامبه‌ری به‌ڕێوه‌ برد.

ده‌وڵه‌تی به‌غدا ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ی به‌ فه‌رمی نه‌ناسی و هه‌رجۆره‌ دانوستانێکی له‌گه‌ڵ هه‌رێم ڕه‌ت کرده‌وه‌ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رنجامی ڕیفراندۆمه‌که‌ ڕه‌ت بکرێته‌وه‌. دوای قبوڵ نه‌کردنی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌غدا ته‌نیا ۲۱ ڕۆژ دوای ڕیفراندۆم توانی شاری که‌رکووک به‌بێ شه‌ڕ کۆنترۆڵ بکاته‌وه‌ و ده‌وابه‌دوای ئه‌مه‌ش هه‌موو ناوچه‌ جێناکۆکه‌کانی دیکه‌شیان کۆنترۆڵ کرده‌وه‌.

زۆربه‌ی شاره‌زایانی ناوچه‌که‌ له‌ سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن که‌ ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێم ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ بوو که‌ بارزانی بۆ هه‌میشه‌ ببێته‌ سه‌رۆکی هه‌رێم و بۆچوونی دیکه‌ش زۆره‌ له‌ سه‌ر ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ و هه‌ر بۆیه‌ له‌ چه‌ند ڕووه‌وه‌ ده‌توانین ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ لێکبده‌ینه‌وه‌:

این اتفاق که با عقب نشینی پیشمرگه های هر دو حزب اصلی اقلیم کردستان عراق اتفاق افتاد سبب شد که نتایج همه پرسی و آرزوی مسعود بارزانی برای ادامه ریاست مادام العمر بر اقلیم با چالش جدی مواجه شود. در چند سطح می توان این حادثه را تحلیل کرد:

۱ ـ بیرۆکه‌ی دۆمینۆی ناوچه‌یی

ڕووداوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ نیشانی داوه‌ که‌ ئاکاری دۆمینۆیی ده‌توانێت داوێنی زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌که‌ بگرێته‌وه‌ وه‌ک به‌هاری عه‌ره‌بی، واتا دابه‌ش بوونی عێراق به‌ ئه‌گه‌ری زۆر په‌لی ده‌کێشا بۆ دابه‌ش کردنی وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که‌ش. ئه‌م مه‌ترسییه‌ له‌ لایه‌ن هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که‌ هه‌ستی پێکرا.

۲ ـ هاوپه‌یمانی له‌رزۆکی ناوخۆیی، ناوچه‌یی و جیهانی

خێرایی ڕووداوه‌کان له‌ هه‌ر سێ ئاستدا به‌ حه‌دێک زۆر بووه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌موو هاوپه‌یمانییه‌کان لاواز بووه‌ته‌وه‌.

ئه‌گه‌رچی له‌ ناوخۆی هه‌رێم دوو پارتی گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی کێشه‌ی زۆریان بۆ ڕیفراندۆمه‌که‌ دروست نه‌کرد، به‌ڵام له‌ ده‌رنجامدا ناکۆکییه‌ ڕیشه‌ییه‌کان هه‌ر دوو حزبه‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ی له‌ دوای ڕیفراندۆم خسته‌وه‌ گیان یه‌کتر.

دوای ده‌رنجامی سه‌نگینی ڕیفراندۆمه‌که‌ هاوپه‌یمانی له‌رزۆکی یه‌کێتی و پارتی به‌رگه‌ی ته‌کان و شه‌کانه‌ ده‌ره‌کییه‌کانی نه‌گرت. هه‌روه‌ها ده‌رنجامه‌کانی ڕیفراندۆم خۆی بووه‌ ناکۆکی له‌ناو پارتی و یه‌کێتی و ڕه‌خنه‌ی زۆر له‌ ناو خۆیان له‌م کاره‌ به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

له‌ ئاستی ناوچه‌یه‌ی، تورکیا گه‌روره‌ترین هاوپه‌یمانی مه‌سعوود بارزانی بوو، به‌ڵام ئه‌ردۆغان دوای گوشاری نه‌ته‌وه‌ په‌ره‌سته‌کان و دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران پشتیوانی له‌ مه‌سعوود بارزانی به‌ر دا.

له‌ ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی، هاوپه‌یمانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا که‌ به‌ردوام له‌ هه‌رێم پشتیوانیان ده‌کرد، هۆشداریان به‌ هه‌ولێر دا که‌ کاته‌که‌ گونجاو نییه‌ بۆ ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ و دوابخرێت باشتره‌ و جه‌ختیان له‌ یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق کرد.

۳ ـ تاکڕه‌وی بارزانی و گه‌نده‌ڵی حکومه‌تی هه‌رێم

ڕیفراندۆم به‌ به‌ڕوه‌ای زۆر که‌س په‌ره‌یه‌ک بوو بۆ ئه‌وه‌ی بارزانی بتوانێت بۆ هه‌میشه‌ ببێته‌ سه‌رۆکی هه‌رێم، که‌ له‌ ۲۰۱۵وه‌ ماوه‌ یاساییه‌که‌ی به‌سه‌ر چبوو. به‌ڵام ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ نه‌یتوانی ببێته‌ کارتێکی به‌هێز و زۆر زوو شکستی هێنا.

۴ ـ قورسانی ئیسرائیل له‌ ناوچه‌که‌

ئیسڕائیل ته‌نیا ڕژیمێک بوو که‌ به‌ زاره‌کی پشتیوانی له‌ ڕیفراندۆمه‌که‌ کرد. هاوڕێی نه‌کردنی وڵاتانی دیکه‌ نیشانی دا که‌ قورسایی ئیسڕائیل که‌متر له‌و شته‌یه‌ وا باسی زۆری لێده‌کرێت.

۵ ـ ڕۆڵ نواندنی ئێران

ئێران وه‌ک ته‌نیا ولاتێک که‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ محکه‌م ڕایگه‌یاند دژی ئه‌م ڕیفراندۆمه‌یه‌، توانی دوای ڕیفراندۆمه‌که‌ ده‌ه‌وری خۆی له‌ ناوچه‌که‌ بگێڕێت چ له‌ ئاستی ئابوور و سیاسی و سه‌ربازی. ئه‌گه‌رچی ئێران هه‌ر له‌ سه‌ره‌تایشه‌وه‌ دژی مافی کورده‌کان نه‌بووه‌، به‌لام به‌ هۆی نه‌گونجانی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران توانی له‌ ئاستی کاریگه‌ری که‌م بکاته‌وه‌.

ئێران هه‌روه‌ها توانی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ هاوڕێی سوپای عێراق هه‌ماهه‌نگ بکات تاکوو ده‌وڵه‌تی به‌غدا باشتر بتوانێت گوشار بخاته‌ سه‌ر به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان. دواتر به‌ دانوستان به‌ که‌مترین خه‌سار توانی کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات.

له‌ ڕاستیدا مه‌سعوود بارزانی ئه‌گه‌ر ئاوڕی له‌ چه‌ند خاڵه‌ ده‌دایه‌وه‌ وه‌ها هه‌ڵه‌یه‌کی نه‌ده‌کرد، هه‌ر بۆیه‌ بارزانی تووشی هه‌ڵه‌ی سیاسی و لێکدانه‌وه‌ بوو، ئه‌و ویستی ده‌رفه‌تی دوای بڕانه‌وه‌ی داعش له‌ ناوچه‌که‌ بۆ ڕیفراندۆم بقۆزێته‌وه‌ ئه‌مه‌ بکاته‌ ده‌ستکه‌وتێک بۆ خۆی و کورد و به‌م کاره‌ هه‌موو کاره‌ هه‌ڵه‌کانی خۆی له‌ کوردستان پاک بکاته‌وه‌، به‌ڵام نه‌ به‌غدا و نه‌ وڵاتانی ناوچه‌که‌ و نه‌ وڵاتانی جیهانیش پشتیوانیان لێ نه‌کرد.

به‌م کاره‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ به‌غدا توانی کۆنترۆڵی کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانی هه‌رێم له‌ ده‌ست بگرێت، کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان ناچارن که‌ له‌گه‌ل ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق گرێبه‌ست بکه‌ن و کۆنترۆڵی فرۆشتنی نه‌وت که‌وته‌وه‌ ده‌ستی به‌غدا.

به‌ڵام وه‌ک دیاره‌ له‌م نێوانه‌دا تورکیا زیاترین زیان ده‌کات چون له‌ بازه‌رگانی نه‌وتی هه‌رێم سوودی زۆری ده‌برد و نه‌یتوانی له‌م نێوانه‌دا هیچ ڕۆڵێک بگێڕێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م بێ ده‌نگ بوونه‌ی تورکیا به‌ ئه‌نقه‌ست نه‌بێت و ده‌وڵه‌تی به‌غدا به‌ڵێنی فرۆشتن و بازه‌رگانی نه‌وتی که‌رکووکی به‌ ئه‌نقه‌ره‌ نه‌دابێت. 

ناردنی بۆچوون

1 + 10 =