سەر لەشکەر باقری لە گەڵ بەشار ئەسەد دیداری کرد

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە گەڵ سەرۆک کۆماری سووریا دیداری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی ەهواڵی مێهر، سەر لەشکەر باقەر سەرۆک کۆماری ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی و لیژنەی هاوڕێی سەردانی دیمەشقیان کرد و لە گەل بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا دیدار و وتووێژیان کرد.

لە ئەو دیدارەدا سەرلەشکەر باقری سەرکەوتنەکانی ئەم دواییناەی سوپا و هیزە چەکدارەکانی سووریای پیرۆزبایی کرد و هیوای خواست کە تیرۆریزم هەرچی خێراتر لە سەرتانسەری سووریا ڕیشەکێش ببێت.

سەرۆک کۆماری سووریا دەسخۆشی پاڵپشتییەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی و دەوڵەت و نەتەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سووریا لە شەڕ دژی تیرۆریزمی کرد.

شیاوی باسە باقری لە گەڵ وەزیری بەرگری سووریا و هاوتا سووریاییەکەی سەبارەت بە پرسە دوو لایەنەکان و بە تایبەتی دۆخی ناوچەکە و شەڕ دژی تیرۆریزم وتووێژی کرد.

News Code 13770

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =