سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌؛

نوێ ترین ڕاگه‌یه‌ندراوی کونسولگه‌ری ئێران له‌ هه‌ولێر

ناسەی هەواڵ: 4118615 -
ئێران هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای هاتنه‌ گۆڕی بابه‌تی ڕیفراندۆم به‌ پێی په‌یوه‌ندی برایانه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غدا هه‌وڵی دا تاکوو کێشه‌کان به‌ پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق چاره‌سه‌ر بێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کونسولگه‌ری ئێران له‌ هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌ندراوێکی بڵاو کرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ ئێران هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای هاتنه‌ گۆڕی بابه‌تی ڕیفراندۆم به‌ هۆی په‌یوه‌ندی برایانه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غدا هه‌وڵی دا تاکوو کێشه‌کان به‌ پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق چاره‌سه‌ر بێت.

له‌ درێژه‌دا هاتووه‌: به‌ داخه‌وه‌ به‌ هۆی ئه‌م ڕیفراندۆمه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ ئاستێک گه‌یشتووه‌ که‌ جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سرنجه‌ ئه‌م بابه‌ته‌یه‌ که‌ بڕێک بابه‌ت و بۆچوون بڵاو ده‌بێته‌وه‌ که‌ ئێران پشتگیری لایه‌نێکی ئه‌م ناکۆکییه‌ ده‌کات، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ئێران له‌گه‌ڵ هه‌موو برایانی عێراقی خۆی په‌یوه‌ندی زۆر باش و مێژوویی هه‌یه‌ و پێکه‌وه‌ شه‌ڕی ڕژیمی دیکتاتۆری به‌عسیان کردووه‌، به‌ تایبه‌ت برایانی کوردی خۆی له‌ عێراق.

له‌ کۆتایی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه‌: ئێران به‌ به‌رده‌وام بوون له‌ سه‌ر هه‌مان ڕێگا دڵسۆزانه‌ و برایانه‌ و ڕاستگۆیانه‌ی خۆی هه‌وڵ ده‌دات تاکوو ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێسته‌ به‌ ئارامی چاره‌سه‌ر بێت و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌که‌ و عێراق و هه‌رێمی کوردستانیش بگه‌ڕێته‌وه‌. ئه‌مه‌ش به‌ زوویی له‌ ژێر سێبه‌ری حیکمه‌تی برایانی عێراقی له‌ به‌غدا و هه‌ولێر دێته‌ دی و دیسان یه‌کگرتوویی عێراق مسۆگر ده‌که‌ن.

ناردنی بۆچوون

6 + 6 =