گەمژەیی ترامپ ئێمە لە مەکری ئەمریکا خافڵ نەکات/ توانای مووشەکی بەرزبێتەوە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد: سە رۆک کۆماری گەمژە دەنوێنێت بە ڵام ئەمە نابێت ئێمە خافڵ بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی نووسینگه‌ی ڕێبه‌ری باڵای ئێران، ئایه‌توڵا خامنه‌یی له‌ دیداری بلیمەتانی ئێرانی جه‌ختیان کرد: لاوانی ئێمه‌ مایه‌ی هیوا و دڵگه‌رمین به‌ داهاتوو، به‌ تایبه‌ت به‌رپرسانی ئێرانی ده‌بێت هۆشیان به‌ فریو و فریوده‌ری  شه‌یتانی گه‌وره‌ (ئه‌مریکا)وه‌ هه‌بێت.

ڕێبه‌ری باڵای ئێران دیارده‌ی سه‌ر به‌ بیانیی بوونی یه‌کجار به‌ مه‌ترسیدار ناوبرد و جه‌ختی کرد که‌ شتی وا مایه‌ی سه‌رشۆڕییه‌. ئێران له‌ ئێستا به‌ ته‌واوی له‌ ئه‌مریکا سه‌ربه‌خۆ بووه‌، دوژمنه‌کانی ئێران له‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ له‌ وڵاتێکی دواکه‌وتوو و سه‌ربه‌بیانییەکان بووه‌ته‌ وڵاتێک که‌ به‌رده‌وام گه‌شه‌ی ئابووری و سیاسی و زانستی ده‌کات، یه‌کجار تووڕه‌ن.

ئایەتوڵڵا خامنەیی، بەندیواری سیاسی بە مەترسیدار وەسف کرد وبە ئاماژە بە پچڕانی بە تەواوەتی بەندیواری ئێران بە ئەمریکا، وتیان: دوژمن بە ڕچاوی گۆڕانکارییەکان و چالاکییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایانگەیاند دوژمن زۆر تووڕەیە لەوەی ئێران لە وڵاتێکی دواکەوتوو بووە بە وڵاتێکی کاریگەر و بەهێز لە باری سیاسی و بەرگری و سەربازی.

وتیشیان: لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران نە بابەتی ناڤۆکی و نە مووشەک و نە کاریگەری لەسەر ناوچەکە لە ئارادا نەبوو، بەڵام ئەمریکاییەکان زانیبوویان کە بە سەرکەوتنی شۆڕش، ئێران ئیدی ژێردەستە و فەرمانبەر نییە.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە نمانە بوونی ئێران بۆ گەلانی جیهان بووەتە هۆی تووڕەیی چەوسێنەران ڕایانگەیاند: گەلی ئێران لە چل ساڵی ڕابردوودا بە هەموو جیهانی سەلماندووە کە دەتوانێ لە زلهێزەکان نەترسێ ، لە بەرانبەریاندا خۆراگر بێت و سەرەڕای گوشار و گەمارۆ بگاتە پێشکەوتن.

 ئەوان، پێشکەوتنی سەربازی و مووشەکی ئێران هاوکات لەگەڵ گەمارۆی سەختیان بە هۆکاری سەرسووڕمانی دوژمنان زانی و ڕایانگەیاند کە وتاری چەند ساڵ لەمەوپێشی ژنڕاڵێکی زایۆنی لەمبارەوە، نموونەیەکە لەم ڕاستیە.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها رایانگەیاند کە دەبێ هەمووان ئەم خاڵە گرنگە لەبەرچاو بگرین زەروورییە دوژمن بناسین چونکوو هەر گەلێک دوژمن نەناسێت یان بە دۆست و بێ لایەنی بزانێت، بێ گومان هەڕەشەی دەکرێتە سەر.

ڕێبەری قسەکانی ترامپ لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا سەبارەت بەو ڕاستیە کە ئەمریکا خۆی داعشی دروست کرد، وەبیر هێنایەوە و وتیان: ئاساییە کە ئێستا سەرکردەکانی ئەمریکا دژی سوپای پاسدارانن کە ئامانجی مەترسیداری ئەمریکا و داعش لە ناوچەکەی وەستاندووە، قسە بکەن و هاواریان بەرز بێتەوە.

 ئەوان پووچەڵ بوونەوەی پیلانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە لەوانە لە سووریا، لوبنان و عێراقیان بە هۆکاری تووڕەیی بەرپرسانی ئەمریکایی زانی و زیادیان کرد کە کۆماری ئیسلامی پیلانەکانی ئەمریکای هەڵوەشاندووەتەوە.

هەروەها حەوت ڕاسپاردەیی گرنگیان بە بەرپرسان و چالاکنی سیاسی و میدیاکان سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە باس کرد.

 جەختیشان کرد کە بێ گومان ئەمریکا ئەم جارەش لە گەڵی ئێران شکست دەخوات. ڕاسپاردەیی دووەمم ئەوەیە کە لە بەرانبەر مەکر و فریوی ئەمریکا خافڵ مەبن. بێ گومان شەڕی سەربازی ڕوونادات بەڵام هەندێ بابەت هەیە کە کەمتر لە شەڕ نییە، کەواتە دەبێ پێش بینی بکەین و هۆشیار بین.

ڕێبەری لە ڕاسپاردەیی سێهەم دا جەختیان کرد:بە پێچەوانەی دوژمن ، هەمووان دەبێ لایەنەکانی دەسەڵاتی ئێران بەهێزتر بکەینەوە.

 ڕاشیانگەیاند کە دەبێ توانایی مووشەکی ئێران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر بەر بێتەوە.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی ئابووریان بە لایەنێکی دەسەڵاتی ئێران ناوبرد و جەختیان کرد: دەبێ هەوڵی جیدی بدەین بۆ کەم کردنەوەی بەندیواری و بەهێزکردنەوەی ئابووریی ناوخۆیی. ئابووری ئێران دەبێ پاڵ بدات بە کۆڵەکەی توانا و دەفرایەتی ناوخۆییەوە و

سیاسەتە ڕاگەیێندراوەکانی ئابووری خۆڕاگری جێبەجێ بکرێن. 

 گوێ نەدان بە وەتەکانی دوژمن، بەرزکردنەوەی هێزی بەرگری و ئەزموونی بەرگری راسپاردەییەکانی دیکەی ڕێبەری بوون و هەروەها ئاماژەیان دایە هەڵوێستی ئەورووپا سەبارەت بە وتەکانی سەرکردە ئەمریکاییەکان سەبارەت بە بەرجام  و رایانگەیاند کە هەڵوێستی ئەورووپاییەکان باشە بەڵام هەر ئەوە تەواو نییە.

 جەختیشیان کرد کە تا لایەنی بەرانبەر بەرجام نەدڕێنێت ئێمە ئەو ڕێککەوتننە نادڕێنین بەڵام ئەگەر ئەوان بەرجام بدڕێنن ئێمە ئەنجن ئەنجنی دەکەین. ئەوانەی مووشەک و چەکی ناڤۆکیان هەیە دەڵێن ئێران مووشەکی 2 یان 3 هەزار کیلۆمەتری نەبێت. ئەم بابەتە و دیکەی بابەتەکانی تری ئێران چە پەیوەندییەکی بە ئێوەوە هەیە.

دوایین ڕاسپاردەیی ڕێبەری شۆڕش، بە هەند وەرگرتنی ئابووری خۆڕاگرانە و بنەماکانی ئەو سیاسەتەیە لەوانە بەرهەم هێنانی ناوخۆیی، ڕێگری لە هاوردەی ناپێویست، بەرگری لە قاجاخی کاڵاو ڕەخساندنی هەلی کار بوو.

News Code 13747

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =