بانگهێشتی باڵوێزانی ئەورووپی بۆ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە کاردانەوە بە رێپێوانی ڕۆژی ڕابردووی لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە بڕێ وڵاتانی ئەورووپی ڕایگەیاند کە باڵوێزەکانیان لە ئەنقەرە بانگهێشت دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێ‌ر لە ئەناتۆڵی، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕۆژی دووشەممە بە بڵاو کردنەوەی بەیانییەیەک ڕایگەیاند: لە کاردانەوە بە هەڵسوکەوتی وڵاتانی ئەورووپی لە لەبەرچاو نەگرتنی ڕێپێوانی ڕۆژی ڕابردووی لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان، باڵوێزی ئەو وڵاتانە لە ئەنقەرە بانگهێشت دەکات.

بەیانییەکە لە درێژەدا زیادی دەکات: ئەو پارتە لە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکانی یەکێتی ئەورووپایە. بەم پێیە رێپێوانی ئەوان نیشان لە هاوکاری بڕێ وڵاتەکان بۆ بەهێز کردن و ڕێکخستنیانە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەم بەیانییەدا زیادی دەکات: بەم پێێە بە بەردەنگەکانمان لە ئەورووپا دەڵێین کە وەستانەوە لە بەرانبەر پارتی کرێکارانی کوردستان، نە تەنیا بۆ تورکیا بەڵکوو بۆ وڵاتانی ئەندامی ئەو یەکێتییەش گرنگە.

News Code 13690

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =