تورکیا ٣ مانگی دیکە درێژە بە دۆخی نائاسایی دەدات

بەکر بۆزداغ لە پەسندکرانی پڕۆژەی درێژەدانی ٣ مانگە بە دۆخی نائاسایی لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە یەنی شەفەق، بەکر بۆزداغ وتەبێژی دەوڵەتی تورکیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی لە ئەنقەرەدا وتی: دەوڵەتی تورکیا ڕەزامەندیی خۆی بۆ درێژەدانی ٣ مانگە بە دۆخی نائاسایی ڕاگەیاندووە.

بەو پێیە بڕیارە درێژەدانی ٣ مانگە بە دۆخی نائاسایی لە تورکیادا بۆ پەسندکران لە لایەن نوێنەرانەوە ئاراستەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بکرێت.

ئەو پلانە لە ئەگەری پەسندکران لە لایەن پەرلەمانی تورکیاوە لە ١٩ی ئاکتەوبری ئەمساڵی زایینی جێبەجێ دەکرێت.

شایانی باسە، چەند مانگ لەوە پێش پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند کە درێژەی دۆخی نائاسایی لە تورکیا کە لە دوای کوودەتای بێ ئاکامی ۱۵ی جووڵای ساڵی ڕابردوو پەسند و جێبەجێ کرا، بۆ سێ مانگی دیکە پەسند دەکاتەوە.

یاسای دۆخی نائاسایی کە لە پاش کوودەتای بێ ئاکامی ۱۵ی جووڵای ٢٠١٦ لە تورکیا جێبەجێ کراوە بە دەنگی پەرلەمان درێژ دەکرێتەوە.

News Code 13689

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =