حه‌شدی شه‌عبی دوزخورماتوو کۆنترۆڵکرد

هێزەکانی حەشدی شەعبی تەواوی بینا و بارەگا حکومی و حزبییەکانیان لە دوزخورماتوو کۆنتڕۆڵ کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، عاتف نەجار بەرپرسی هێزەکانی حەشد لە دوزخورماتوو بە ئێن ئاڕ تی وت، سەرجەم گەڕەک و بارەگا حزبی و حکومییەکانی قەزای دوزخورماتوویان کۆنترۆڵکردووە.

هاوکات هێزە کوردییەکان قەزای دووزخورماتوویان چۆڵکردووە و بەرەو دەرەوەی شارەکە کشاونەتەوە و بەشێک لە دانیشتوانی قەزاکەش ماڵەکانی خۆیان جێهێشتووە و بەرەو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە چوون.

پێشتریش حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، هێزە عێراقییەکان پابەند دەبن بە پاراستنى ئاسایشی و سەلامەتى هاوڵاتیانى کەرکوک داوای لە خەڵکی کەرکوک کردووە هاوکاری هێزەکانی عێراق بکەن  بۆ چەسپاندنی ئاسایشی ناوچەکانیان.

هەر لەسەر دۆخی ئەمنی کەرکوک ئەنجومەنى ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، هێزێکى زۆری سوپای عێراق و حەشدى شەعبی بەرەو تازە خورماتوو پێشڕەوییان کردووە و هێزی زیاتری پێشمەرگە لە مەکتەب خالید جێگیرکراون و ئامادەى هەر ڕووبەڕووبونەوەیەکن.

News Code 13664

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =