ئێواره‌ کۆڕی ڕۆمانێک له‌ سه‌قز به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

ناسەی هەواڵ: 4115053 -
ئێواره‌ کۆڕی لێکدوانه‌وه‌ی ڕۆمانی "سه‌فه‌ره‌کانی شه‌وه‌با" له‌ شاری سه‌قز به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئێواره‌ کۆڕی لێکدوانه‌وه‌ی ڕۆمانی "سه‌فه‌ره‌کانی شه‌وه‌با" له‌ نووسینی عه‌لی حسه‌ینی له‌ شاری سه‌قز به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م کۆڕه‌ ئه‌ده‌بییه‌ له‌ لایه‌ن فەرهەنگ سەرای هونەر و ئەندیشەی شاری سه‌قزه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌بێت.

له‌م کۆڕه‌دا بڕیار وایه‌ که‌ به‌شێک له‌ ڕۆمانه‌که‌ بخوێندرێته‌وه‌. هه‌روه‌ها شاره‌زایانی بواری ئه‌ده‌بی کوردی کاوان محەمەدپوور، بریا کاکەسووری و خالید عەبدوڵاهی سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆک و فۆڕمی ئه‌م ڕۆمانه‌ ڕا و بۆچوونی خۆیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ کۆڕه‌که‌ ڕۆژی چوار شەممە  ۱۳۹۶/۰۷/۲۶ کاتژمێر ۴ی ئێواره‌ له‌ کتێب فرۆشی فەرهەنگ سەرای هونەر و ئەندێشەی شاری سه‌قز به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و به‌شداری بۆ هه‌مووان ئازاده‌.


 

ناردنی بۆچوون

4 + 3 =