نیگه‌رانی له‌ گۆڕینی دیمۆگرافیای شاری ڕه‌قه‌

جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ڕه‌قه‌ ڕایگه‌یاند که‌ شوناسی شاری مێژووی ڕه‌قه‌ عه‌ره‌بییه‌ و مۆڵه‌ت ناده‌ین که‌ داگیر بکرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، محه‌مه‌د حه‌جازی، جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ڕه‌قه‌ ڕایگه‌یاند که‌ عه‌ره‌ب بوونی ئه‌م ناوچه‌یه‌ گرنگییه‌کی زۆری بۆ ئێمه‌ هه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌نجومه‌نی ڕه‌قه‌ ده‌بێت یه‌کسه‌ر عه‌ره‌ب بێت.

ئه‌و هه‌روه‌ها زیادی کرد: ژماره‌ی ئه‌وه‌ خه‌ڵکه‌ سڤیلانه‌ی له‌ ڕه‌قه‌ ماون زیاتر له‌ ۶ هه‌زار که‌سه‌ که‌ چوونه‌ته‌ ژێر سایه‌ی پاراستنی هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا و زیاد له‌ ۴۵۰ تیرۆریستی داعشیش ئاماده‌ نه‌بوون شاره‌که‌ چۆڵ بکه‌ن.

حیجازی سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی شاری ڕه‌قه‌ دوای ئازادی ته‌واوی شاره‌که‌ش وتی: شوناسی ڕه‌قه‌ عه‌ره‌بییه‌ و ناهێڵین که‌ ئه‌م شاره‌ داگیر بکرێت و ده‌بێت ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی بکرێته‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا به‌ ئامانجی دروست کردنی ناوچه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و به‌ پشتیوانی ئه‌مریکا له‌ باکووری سووریا له‌ پێشڕه‌وی دان و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی نیگه‌رانی خه‌ڵکی سووریا.

News Code 13649

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =