دەرمانگەی تایبەتی بەرکەوتوانی کیمیایی لە شارە سنوورییەکان بکرێتەوە

نوێنەری خەڵکی کوردستان لە مەجلیسی خوبەرەکانی رێبەری جەختی لە کردنەوەی دەرمانگەی تایبەتیی نەخۆشانی کیمیایی لە شارە سنوورییەکان پارێزگا کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا فایەق ڕۆستەمی ئەمڕۆ شەممە لە ڕێوڕەسمی ڕیزنان و ناساندنی پارێزگاری کوردستان کە لە کۆمەڵەی فەرهەنگی – هونەریی فەجری سنە بەڕێوەچوو، وتی: بە بوونی سەرچاوەگەلی زۆر و دەفرایەتییەکانی ناوچەی کوردستان و دڵسۆزیی بەرپرسان دەکرێت بەستێنی گەشە و پێشکەوتنی پارێزگا دابین بکرێت.

نوێنەری خەڵکی کوردستان لە مەجلیسی خوبەرەکانی رێبەری ئاماژەی بە بۆردومانی کیمیایی ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای کوردستان لە سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق کرد و ڕایگەیاند: بە داخەوە هێشتاش ئەو هەڵمەتانە لە لایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە ئیدانە نەکراون و هێشتاش دوای دوو دەیە دەرمانگەی تایبەتیی نەخۆشانی کیمیایی لە شارە سنوورییەکان نەکرانەتەوە و نەخۆشانی ئێمە ناچاران بۆ دەرمان بە تێچوویەکی زۆرەوە رێگەی شارە گەورەکان بگرنەبەر.

ناوبراو ئاماژەی بە گرفتی جادەکانی کوردستان و ناستانداردبوونیان دا و بیری هێنایەوە کە جادەی مەریوان بۆ سنە کە بڕیار بوو لە ساڵی ۹۳ی هەتاویدا کاری ئامادەکارییەکەی کۆتایی بێت، هێشتا جێبەجێ نەکراوە.

مامۆستا ڕۆستەمی ڕوانییە پرسی بێکاری و داهاتی بنەماڵەکانی پارێزگا و ڕاشیگەیاند: هەر بنەماڵەیەکی کوردستان ٣ تا ٤ کەسی دەرچووی زانکۆی هەیە کە بێکارن، ئەوە لە کاتێکدایە کە نزیکەی چوار ساڵە لە پارێزگادا دامەزران و هەلی ڕەخسانی کارمان نەبووە و ئەوەش بۆتە مایەی ڕەنج و سەخڵەتیی خەڵکی.

وتیشی: دەبێ لە پێناو نەهێشتنی بێکاری و هەژاری سڕینەوە و دابین کردنی پێداویستییەکانی خەڵکی هەوڵ بدرێت، بە تایبەت لە ساڵێکدا کە بە ساڵی ئابووریی خۆڕاگرانە و داپەڕە و کردەوە ناوی لێ‌دەبرێت.

نوێنەری خەڵکی کوردستان لە مەجلیسی خوبەرەکانی رێبەری ئاماژەی بە پرسی کۆڵبەری کرد و وتی: سەڕەڕای ڕاگەیاندنی رێبەری باڵای شۆڕش سەبارەت بە جیاوازیی قاچاخ و کۆڵبەری، ئەم گرفتە وەک خۆی ماوەتەوە و کۆڵبەران بەرەوڕوو پێشگری و جەریمە دێن.

لە کۆتاییدا ڕاشیگەیاند: وڵاتێک لە هەناردەدا سەردەکەوێت کە بەرهەم هێنانێکی کارای هەبێت و کوردستان لە بواری بەرهەم هێنانی کەرتی کشتوکاڵدا پێویستی بە پاڵپشتییە.

News Code 13617

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =