تۆمه‌ت و سووکایه‌تی هه‌رگیز ئێرانییه‌کان ناترسێنێت

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران لێدوانه‌کانی ترامپی به‌ پووچ وه‌سف کرد و وتی: تۆمه‌ت لێدان و سووکایه‌تی هه‌رگیز ئێرانییه‌کان ناترسێنێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ تویتره‌که‌ی خۆیدا نووسی: بۆ ئه‌وه‌ی بزانین کێ سه‌رکێشه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی قسه‌کانی ترامپ و ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران به‌سه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: هه‌موو جیهان ده‌زانێت که‌ ترامپ به‌ مه‌به‌ستی فرۆشتنی که‌لوپه‌له‌ ئه‌مریکاییه‌کان به‌ باڵاترین نرخ ئه‌م کارانه‌ ده‌کات، ئێسته‌ باش ده‌زانین که‌ ته‌نانه‌ت ڕوانگه‌ی جوغڕافیایی ئه‌و هه‌ر له‌ دوای ئه‌م بابه‌ته‌یه‌.

زه‌ریف له‌ درێژه‌دا ئاماژه‌ی داوه‌: جێگه‌ی سه‌ر سووڕمان نییه‌ که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی پشتیوانی له‌ قسه‌ پووچه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ ئێران ده‌که‌ن، بوونه‌ته‌ سه‌نگه‌ری دیوکڕاسی ناوچه‌که‌ش! عه‌ربه‌ستانی سعوودی، ئیمارات و به‌حره‌ین.

ئه‌و له‌ کۆتایدا جه‌ختی کرد: تۆمه‌ت و سووکایه‌تی هه‌رگیز ئێرانییه‌کان ناترسێنێت. له‌ کۆتایدا ترامپیش وه‌ک هاوکیشه‌کانی پێشووی خۆی ناچار ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته‌ قبوڵ بکات.

News Code 13595

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =