واشنتۆن چاودێری شاری که‌رکووک ده‌کات

وەزیری بەرگری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ڕایگه‌یاند که‌ واشنتۆن بە وردی و گرنگییەوە چاودێری دۆخی شاری کەرکووک و گرژییەکانی نێوان دەسەڵاتدارانی هه‌رێم و ده‌وڵه‌تی ناوەند دەکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، جیم ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ گرژییەكانی نێوان دەسەڵادارانی كورد و عێراق لە دەوروبەری كەركوك هەموو گرنگیەكی ئەمەریكای لەسەرەو كاردەكەن بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە كە بارودۆخەكە بەرەو ئاڵۆزی پەرەناسەنێت.

ماتیس لەلێدوانێکدا بەرۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "پێویستە كار لەسەر ئەوەبكەین، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا زیاتر سەروكاری لەگەڵ ئەوبابەتەدا هەیە، بەڵام هێزەكانم كە كارلێكیان لەگەڵ ئەو هێزانەدا هەیە ئەوانیش بەهەمان شێوە كاردەكەن بۆ دڵنیابونەوە لە رێگرتن لەهەر ئەگەرێك و چارەسەركردنی ململانێکان لەرێگەی مێزی گفتوگۆ".

لەبارەی پرسیاری ئەوەی كە چ پەیامێكی بۆ دەسەڵادارانی عێراق و كورد هەیە ماتیس وتی: "هەمووان جەخت بكەنەوە لەسەر شكستهێنان بەداعش، ناتوانین لە ئێستادا پشت لەیەك بكەین، نامەنەوێت ئەوە بۆ بارودۆخی تەقەكردن و شەڕكردن پەرەبسێنێت".

ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە گرژی لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک لەنێوان هێزە کوردییەکان و هێزە عیراقییەکان دروست بووە بەبێ هیچ رووبەرووبوونەوەیەکی سەربازیی.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی هێزەكانی ۷۰ی پێشمەرگە لە بارەیەوە ئەمڕۆ رایگەیاند:، "شەوی رابردوو هێزە عێراقییەكان بەنیازی پەلاماردانی كەركوك بوون".

News Code 13593

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =