سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ وته‌کانی ترامپ:

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا جگه‌ له‌ جنێودان و تۆمه‌ت هیچی پێ نه‌بوو

ناسەی هەواڵ: 4112750 -
سه‌رۆک کۆماری ئێران ئاماژه‌ی دا که‌ ترامپ جگه‌ له‌ جنێو دان و تۆمه‌ت هیچ قسه‌یه‌کی دیکه‌ی پێ نه‌بوو، من له‌ ترامپ داوا ده‌که‌م مێژوو و جوغرافیا بخوێنێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ کارادانه‌وه‌ به‌ قسه‌کانی ترامپ وتی: ترامپ جگه‌ له‌ جنێو دان و تۆمه‌ت و خه‌یاڵاتی بێ بنه‌ما هیچ قسه‌یه‌کی دیکه‌ی پێ نه‌بوو، من له‌ ترامپ داوا ده‌که‌م مێژوو و جوغرافیا بخوێنێت و نه‌ختێک فێر ئه‌ده‌ب و قسه‌ کردن بێت.

ڕۆحانی هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ۶۰ ساڵ به‌ر له‌ ئێستا کوده‌تای به‌ سه‌ر ئێراندا کرد و دیکتاتۆرێکی هاورده‌ سه‌ر کار و به‌ زۆر و پاره‌ حکومه‌تێكی هێنایه‌ سه‌ر کار که‌ به‌ دڵی خۆی بێت، به‌ڵام له‌ بیری چووه‌وه‌ که‌ سه‌ره‌ڕای پشتیوانی ئه‌مریکا له‌ دیکتاتۆرێک، خه‌ڵکی ئیران له‌ دوای سه‌ربه‌خۆیی، ئازادیی و کۆماری ئیسلامی بوون.

ئه‌و درێژه‌ی دا: ترامپ له‌ بیری چووه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌مریکا ته‌نانه‌ت دوای شۆڕشی ئیسلامیش له‌ دوای ئه‌وه‌ بوو که‌ له‌ ئێران کوده‌تایه‌ک بکات، ئه‌ویش له‌ ساڵی ۱۳۵۹ی هه‌تاوی. وه‌ک دیاره‌ له‌ بیریان چووه‌ته‌وه‌ که‌ چۆن له‌ میانه‌ی ۸ ساڵ شه‌ڕی دیکتاتۆری عێراق به‌ ئێران له‌م دیکتاتۆره‌ پشتیوانیان کرد و چاویان به‌ سه‌ر کوشتاری خه‌ڵکی ئێران و ته‌نانه‌ت شیمیایی کردنی شاری سه‌رده‌شت و حه‌ڵه‌بجه‌دا به‌ست.

سه‌رۆک کۆمار ئێران زیادی کرد: ئیمه‌ ده‌بێت مێژوو ده‌قێق تر بخوێنینه‌وه‌ که‌ ئه‌مریکا چۆن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئێران هه‌ڵسوکه‌تی کردووه‌. چۆنه‌ سه‌رۆک کۆمارێک ناوی ده‌قێق و مێژووی که‌نداوی جیهانی فارس نازانێت و به‌ هه‌ڵه‌ ناوی ده‌بات؟ هه‌ر ئه‌و که‌نداوی فارسه‌ که‌ ئێسته‌ کۆپاپۆڕه‌کانی ئه‌مریکا تێیدا هات و چوو ده‌که‌ن و لانی که‌م با بڕوات له‌ نه‌خشه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی خۆیان بڕوانێت.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ به‌رجام وتی: مه‌گه‌ر ته‌نیا یه‌ک سه‌رۆک کۆمار خۆی به‌ ته‌نیایی ده‌توانێت به‌رجام پووچه‌ڵ بکاته‌وه‌، وه‌ک دیاره‌ ترامپ هێشتا نازانێت که‌ ئه‌مه‌ ڕێککه‌وتنێکی جیهانی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌، نه‌ک ته‌نیا له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریکا.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ خه‌ڵكی ئێران وتی: وه‌ک دیاره‌ ترامپ له‌ بیری چووه‌ که‌ خه‌ڵکی ئێران به‌ فه‌رهه‌نگی دیموکڕاسی و ئیمانی خۆیان پێبده‌ندن و ڕێز له‌ یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌گرن، به‌ڵام ئه‌مریکا له‌ ڤیتنامه‌وه‌ بیگره‌ تاکوو ئه‌مریکای لاتین به‌ بۆمب خه‌ریکی کوشتنی خه‌ڵکی جیهانه‌، که‌سێک که‌ پاگه‌نده‌ ده‌کات جیهان له‌ ژێر مه‌ترسی بۆمبی ناڤۆکییه‌ به‌ڵام خودی ئه‌مریکا تاکوو ئێسته‌ ته‌نیا وڵاتی جیهانه‌ که‌ له‌ بۆمبی ناڤۆکی که‌ڵکی بردووه‌، نه‌ یه‌ک جار که‌ دوو جاریش که‌ڵکی لێبرد. بۆ خه‌ڵکی ئێران ڕوون بووه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌مریکا له‌ دژی مرۆڤایه‌تی و خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ و ئێرانه‌ و به‌م لێدوانه‌ قیزه‌ونانه‌ش له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م دیکتاۆره‌ سه‌ر دانانه‌وێنن.

ڕۆحانی هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ سوپای پاسداران وتی: سوپای پاسدارانی ئێران له‌ دڵی خه‌ڵکی ئێران جێگه‌ی هه‌یه‌، به‌ردوام له‌م ۳۸ ساڵه‌دا پشتیوانی له‌ خه‌ڵکی ئێران کردووه‌ و زیاترین به‌رگری له‌ شه‌ڕی ئێران و عێراق کرد و دواتر له‌ ناوچه‌که‌ شه‌ڕی تیرۆریسته‌کانی داعشی کرد، هه‌مان ئه‌و تیرۆریستانه‌ی که‌ خودی ترامپ له‌ کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان دانی پێدا نا که‌ داعش ده‌ستکردی ئه‌مریکایه‌! سوپای پاسداران فریای خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ش که‌وت، سوپای پاسداران گه‌نده‌ڵه‌ یان سوپایکه‌ی ئێوه‌ که‌ به‌رده‌وام خه‌ریکی فیتنه‌ ناوه له‌ جیهان و ناوچه‌که‌یه‌ و ئه‌م هه‌موو شه‌ڕه‌ی دروست کردووه‌؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت به‌م قسانه‌ له‌ نێوان خه‌ڵک و حکومه‌ت و سوپا بۆشایی دروست بکات، له‌ خه‌ون و خه‌یاڵ دایه‌ و شتی وه‌ها هه‌رگیز ڕوو نادات.

شایانی باسه‌ که‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی له‌ ژێر ناوی ستراتیژی نوێ ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران هێرشی کرده‌ سه‌ر ئێران و سوپای پاسداران و ڕایگه‌یاند که‌ به‌رجام ڕه‌وانه‌ی کۆنگرێسی ئه‌مریکا ده‌کات تاکوو بڕیاری کۆتایی له‌ سه‌ر بدرێت.

ناردنی بۆچوون

9 + 8 =