گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی چاوش ئۆغڵو و تیلێرسۆن

ناسەی هەواڵ: 4111756 -
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و تورکیا له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا سه‌باره‌ت به‌ ناکۆکییه‌کانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن قسه‌یان کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ده‌یلی سه‌باح، مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ ڕێکس تیلێرسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ دواین ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات قسه‌یان کرد.

ئه‌مه‌ یه‌که‌م په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان ئه‌م دوو به‌رپرسه‌یه‌، دوای ئه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان به‌ هۆی نه‌دانی ویزاوه‌ قووڵ تر بوویه‌وه‌.

تاکوو ئێسته‌ ورده‌کاری زیاتر له‌مباره‌وه‌ بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ به‌ هۆی ده‌ستگیر بوونی فه‌رمانبه‌رێکی کونسولگه‌ری ئه‌مریکا له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ تۆمه‌تی سیخۆڕی بۆ فه‌تحوڵا گوله‌ن، باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ڕایگه‌یاند که‌ دانی ویزا به‌ هاووڵاتیانی تورکیا ڕاده‌گرێت، بێجگه‌ له‌ حاڵه‌تی کۆچ کردن نه‌بێت. تورکیاش له‌ کاردانه‌وه‌ به‌م بابه‌ته‌ ویزا دان به‌ شارۆمه‌ندانی ئه‌مریکایی ڕاگرت.

نیشانەکان

ناردنی بۆچوون

4 + 1 =