مامۆستایه‌کی زانکۆی ئه‌مریکا:

ڕه‌نگه‌ کۆنگرێس کشانه‌وه‌ی ترامپ له‌ به‌رجام قبووڵ بکات

ناسەی هەواڵ: 4111734 -
مارک تسلێر وتی: ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ له‌ ئارا دایه‌، گه‌ر ترامپ پێبه‌ند بوونی ئێران به‌ به‌رجام واژۆ نه‌کات، کۆنگرێسش پشتیوانی له‌ ترامپ بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مارک تسلێر، مامۆستای زانستی سیاسی زانکۆکانی ئه‌مریکا به‌ ئاژانسی مێهر وتی: زۆر ڕوون نییه‌ له‌ داهاتوودا چی دێته‌ پێش، ڕه‌نگه‌ ترامپ به‌رجام تائید نه‌کاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مریکا دیسان پێبه‌ند بێ به‌م ڕێککه‌وتنه‌، ئه‌گه‌ر ترامپ پێبه‌ند بوونی ئێران واژۆ نه‌کات، ده‌رفه‌تێکی ۶ مانگه‌ له‌ نێوان تاران و واشنتۆندا هه‌یه‌ تاکوو کێشه‌کان به‌ دانوستان چاره‌سه‌ر بکه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌م ماوه‌شدا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌بێت، گه‌ماڕۆکان ئۆتۆمات ده‌خرێنه‌وه‌ سه‌ر ملی ئێران.

ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره‌ که‌ دوای واژۆ نه‌کردنی به‌رجام هه‌نگاوی داهاتووی ترامپ چی ده‌بێت، وتی: من ده‌قێق نازانم چی ده‌کات، به‌ڵام ڕاستی ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ ئه‌گه‌ری پێشێل بوونی به‌رجام له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌، ئێران ده‌توانێت ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ جێبه‌جێ نه‌کات.

تسلێر له‌ وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ که‌ ئایا کۆنگرێسی ئه‌مریکا پشتیوانی له‌ ترامپ ده‌کات وتی: چون زۆربه‌ی کورسییه‌کانی کۆنگرێس به‌ ده‌ست کۆماری خوازه‌کانه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ له‌ ئارا دایه‌ که‌ کۆنگرێسیش پێبه‌ند نه‌بوونی ئێران به‌ به‌رجام تائید بکات.

ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ که‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌ورووپا پشتیوانی له‌ ئه‌مریکا نه‌کات وتی: له‌مباره‌وه‌ زانیاری وردم به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ناکۆکییه‌کان له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریکا ڕوو له‌ به‌رز بوونه‌وه‌یه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاژانسی ناڤۆکی پێبه‌ند بوونی ئێرانی واژۆ کردووه‌، دۆناڵد ترامپ ئاماده‌ نییه‌ جارێکی دیکه‌ پێبه‌ند بوونی ئێران به‌م ڕێککه‌وتنه‌ ناڤۆکییه‌ تائید بکات.

ناردنی بۆچوون

2 + 3 =