په‌رله‌مانتارێکی عێراقی رایگه‌یاند:

ته‌نیا مه‌رجی به‌غدا بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر

ناسەی هەواڵ: 4111703 -
نوێنه‌ری به‌ره‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ پارلمانی عێراق وتی: ده‌وڵه‌تی فدراڵ ته‌نیا له‌ ئه‌گه‌ری پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ده‌رنجامی ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێم ئاماده‌ی دانوستانه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ مه‌یادین، عه‌لی فه‌یاز، نوێنه‌ری به‌ره‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ پارلمانی عێراق له‌ میانه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ «الاتجاه پرس» وتی: حکه‌مه‌تی هه‌ریم لاساری ده‌کات و ئاماده‌ نییه‌ ده‌رنجامی ڕیفراندۆمه‌که‌ پووچه‌ڵ بکاته‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: داواکاری به‌غدا له‌ هه‌رێم بۆ ڕاده‌ست کردنی خاڵه‌ سنوورییه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کان ته‌واو یاساییه‌.

فه‌یاز هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: هه‌رێمی کوردستان کێشه‌ی زۆری له‌ که‌رکووک و به‌ تایبه‌ت له‌ کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کان دروست کردووه‌ و ده‌ستی گرتووه‌ به‌سه‌ریاندا، که‌رکووک پارێزگایه‌کی عێراقییه‌ و هه‌رێم مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ شوناسی که‌رکووک بگۆڕێت.

ئه‌و هه‌روه‌ها ڕه‌تی کرده‌وه‌ که‌ ده‌وڵه‌تی به‌غدا له‌م کاته‌دا ده‌ست بۆ ئه‌گه‌ری سه‌ربازی ببات و وتی: ئه‌گه‌ر هه‌ولێر به‌رده‌وام یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق و ده‌سه‌ڵاتی یاسایی ئه‌م وڵاته‌ پێشێل بکات، ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازیش له‌ ئارادا ده‌بێت.

ناردنی بۆچوون

3 + 0 =