نوێنەری پەرلەمانی عێراق:

بارزانی دەبێ واز له‌ دەسەڵاتی هه‌رێمی کوردستان بێنێت

ناسەی هەواڵ: 4111657 -
په‌رله‌مانتارێکی عێراقی داوای لە مه‌سعوود بارازنی کرد کە لە بواری سیاسی بکشێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "السومریه"، نازم ساعدی نوێنەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: سەفەرەکانی هەندێک لە کەسایەتییەکانی عێراقی بۆ هەرێمی کوردستان، سەفەرگەلێکی کەسێنییە و هیچ کاریگەرییەکی لە سەر هەڵوێستی دەوڵەتی ناوەندی نابێت.

ناوبراو وتیشی: ئەو سەفەرانە بۆ هەرێمی کوردستان کاریگەریی نەرێنیی کە سەر خود ئەو کەسانە و پێگەی جەماوەریان دەبێت. بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی عێراق جێی جێبەجێ کردنن و ئەو دادگەیە ڕیفراندۆمی بە نایاسایی زانیوە.

ساعدی جەختی لەوەش کردەوە: هەڵوێستی ئێمە ڕوون و نەگۆڕە و گفتوگۆ لە گەڵ بارزانی تەنیا بە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆم مومکینە. ئێمە بە دوای شەڕ و ئاژاوەوە نین، بەڵام ئەم وڵاتە یاسا و ڕێکخراوەگەلێکی هەیە و هەر لایەنێک کە یاساکان پێشێل بکات دەبێ سەر بە ئیرادەی ڕیکخراوەکان دابنوێنێت.

ئەو نوێنەرەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا مەسعوود بارزانیی بە دیکتاتۆرێک کە پشتی لە هاوپەیمانانی خویشی کردووە، وەسف کرد و ئاماژەی بەوەش دا: پێشنیاری ئێمە بە بارازنی ئەوەیە کە لە دەسەڵات بکشێتەوە و سیاسەت ڕادەستی کەسانی بکات کە بەها بە تەندروستی و مافی کوردەکان وەک بەشێکی دانەبڕاوەی گەلی عێراق دەدەن.

ساعدی ڕاشیگەیاند: لە عێراقدا دوو لایەن بوونی هەیە؛ یەکەم لایەنێک کە ئاسایش و یەکگرتوویی عێراقیان کردۆتە ئامانج و دەستووری عێراقی پێشێل دەکەن و لایەنی بەرامبەر کە پاڵپشتی سەروەری و یەکگرتوویی عێراقە و دەستوور دەپارێزێت.

شایانی باسە کە سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رۆژی یەکشەممە سەردانی هەولێری کرد و لە گەڵ بارزانی دیدار و گفتوگۆی کرد.

ناردنی بۆچوون

6 + 4 =