سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا:

ئاگاداری کردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی تیرۆر له‌ باکووری سووریاین

ناسەی هەواڵ: 4111602 -
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا هیوای خواست که‌ په‌یوه‌ندی نێوان تورکیا و واشنتۆن ئاسایی ببێته‌وه‌ و وتی: ئاگامان له‌ هه‌وڵی درست کردنی ڕێڕه‌وێکی تیرۆر له‌ باکووری سووریا هه‌یه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، بینالی یه‌لدریم، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ ڕاگه‌تنی ده‌رکردنی ویزا له‌ نێوان تورکیا و ئه‌مریکا وتی: هیوادارم په‌یوه‌ندی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا هه‌رچی زووتره‌ ئاسایی ببێته‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: تورکیا له‌م دۆخه‌ که‌ ناکۆکییه‌ ناوچه‌یی و جیهانییه‌کان ڕوو له‌ به‌رز بوونه‌وه‌یه‌، ناعه‌قڵانی هه‌ڵسوکه‌وت ناکات.

یه‌لدریم درێژه‌ی دا: ساڵی ڕابردوودا زیاد له‌ هه‌زار داعشی له‌ تورکیا ده‌ستگیر بوونه‌.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ کوردی سووریا پاگه‌نده‌ی کرد: ئێمه‌ چاومان له‌ خاکی وڵاتانی دراوسێ نییه‌، به‌ڵام ئاگاشمان له‌م بابه‌ته‌ هه‌یه‌ که‌ سه‌رقاڵی دروست کردنی ڕێڕه‌وێکی تیرۆریستی له‌ باکووری سووریان و بۆ به‌ر گرتن به‌م کاره‌ش ڕێکاری پێویست ده‌گرینه‌ به‌ر.

سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا جه‌ختی کرد: ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌و ڕیفراندۆمه‌ بێ مانا و پووچه‌ دۆخی ئێستا و یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق له‌ناو ده‌بات. ئه‌م بڕیاره‌ش هه‌روه‌ها مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ش له‌ ئاشتی ناوچه‌که‌ ده‌کات.

ناردنی بۆچوون

4 + 8 =