وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند:

۱۶ کونسوڵخانە لە عێراق ویزا بە زیارەتکاران ده‌ده‌ن

ناسەی هەواڵ: 4111411 -
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ ۱۶ نووسینگه‌ی سه‌ره‌کی کۆنسوڵخانەی ئه‌م وڵاته‌ له‌ سه‌رتانسه‌ری ئێران به‌ مه‌به‌ستی زیاره‌تی عه‌تابتی عالیات ویزا ده‌ده‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ موازین نیوز، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ ۱۶ نووسینگه‌ی سه‌ره‌کی کۆنسوڵخانەی ئه‌م وڵاته‌ له‌ سه‌رتانسه‌ری ئێران به‌ مه‌به‌ستی زیاره‌تی عه‌تابتی عالیات ویزا ده‌ده‌ن و تێچووی هه‌ر زیاره‌تکارێکی ئێرانیش ۴۰ دۆلاره‌.

ئه‌حمه‌د مه‌حجوب، وته‌بێژی ئه‌م وه‌زاره‌ت خانه‌یه‌ له‌مباره‌وه‌ وتی: کونسوڵخانەی عێراق له‌ شاره‌کانی ئیلام، سوسه‌نگرد، ئابادان، ساری، یه‌زد، که‌رج، ته‌برێز، ڕه‌شت، قوم ، شیراز و ئه‌سفه‌هان ئاماده‌ن تاکوو ویزا به‌ زیاره‌تکاره‌ ئێرانییه‌کان بده‌ن.

ئه‌و جه‌ختی کرد: ساڵی ڕابردوو زیاتر له‌ ۲ ملیۆن زیاره‌تکاری ئێرانی ویزای زیاره‌تیان وه‌رگرت و ئه‌مساڵ پێشبینی ده‌که‌ین ئه‌م ڕێژه‌یه‌ به‌ ۳ ملیۆن که‌س بگات.

ئه‌و جه‌ختی کرد که‌ فه‌رمان درواوه‌ تاکوو پڕۆسه‌ی ویزا دان به‌ زیاره‌تکاره‌کان زۆر به‌ خێرایی ئه‌نجام ببێت و کاره‌کانیان جێبه‌جێ بکرێت.

ناردنی بۆچوون

3 + 9 =