ڕۆحانی:

نامانەوێت هیچ گوشارێک بخەینە سەر کوردەکان

ناسەی هەواڵ: 4111397 -
سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: ئێمە کوردەکانی ئێران، عێراق، سووریا و تورکیامان خۆش دەوێت و نامانەوێت هیچ گوشاڕێک بخرێتە سەر کوردەکان.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەفدی دەوڵەت، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئێمە کوردەکانی ئێران، عێراق، سووریا و تورکیامان خۆش دەوێت و نامانەوێت هیچ گوشارێک بخرێتە سەر کوردەکان.

ڕۆحانی وتی: ئەگەر بەرپرسانی ئەوان هەڵە بکەن، دەبێ باجی ئەو هەڵەیە بدەنەوە کە ئەنجامیان داوە بەڵام کوردەکان وەک نەتەوەیەکی ئاشتی خواز لە ناوچەکە، بە دوای پێشکەوتنەوەن و جێگای ڕێزن.

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد:سەرجەم ئیتنیکە ئێرانییەکان، یەکدەنگ و یەکڕیزن و ئەمڕۆ یەکگرتوویی و یەکدەنگی ئێمە لە هەموو ڕۆژانی تر زیاتر.

ڕۆحانی وتی: سوپای پاسداران نەک تەنیا خۆشەویستی گەلی ئێران بەڵکوو خۆشەویستی گەلی عێراقە چونکوو بەغدای ڕزگار کرد؛ خۆشەویستی کوردەکانی عێراقە جونکوو هەولێری ڕزگار کرد؛ خۆشەویستی خەڵکی دیمەشقە چونکوو دیمەشقی ڕزگار کرد؛ خۆشەویستی خەڵکی لوبنانە چونکوو لایەنگری سەربەخۆیی لوبنانە؛ سوپا هەمیشە یارمەتی ستەملێکراوانی داوە و لە بەرانبەر تیرۆریستاندا وەستاوە.

 سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەمریکاییەکان چونکوو دەیانەویست داعش بۆ ۲۰ ساڵ لەم ناوچەیە گیر بدەن و کەڵک لەم ئامێرە وەربگرن، مافی ئەوەیان هەیە لە سوپا تووڕە بن، چونکوو سوپا بە پشتیوانی لە گەلی عێراق، سووریا و لوبنان، داعشی زەلیل کرد.

 ڕۆحانی ڕوو لە هاووڵاتیانی کوردی ئێران وتی: ئێمە متمانەی سەداسەدمان بە ئێوە هەیە و بە هیچ لەونێک هەڵەی سیاسی هەندێ کەس لە هەرێمی کوردستان نانووسینە پای ئەوان چونکوو ئێوە بەشێک لە گەلی گەورەی ئێرانن و نەتەوەیەکی وەفادار و ڕەسەن ترین ئیتنیکی ئێرانین لەم ناوچەیەدا و هەمووکات پاڵپشتی شۆڕشی ئیسلامی بوونە؛ لە شەڕی داسەپاودا لەگەڵ گەلی ئێران دا بوون.

 سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئێمە کوردەکانی ئێران، عێراق، سووریا و تورکیامان خۆش دەوێت و نامانەوێت هیچ گوشارێک بخرێتە سەر کوردەکان. ئەگەر بەرپرسانی ئەوان هەڵە بکەن، دەبێ باجی ئەو هەڵەیە بدەنەوە کە ئەنجامیان داوە بەڵام کوردەکان وەک نەتەوەیەکی ئاشتی خواز لە ناوچەکە، بە دوای پێشکەوتنەوەن و جێگای ڕێزن.

ناردنی بۆچوون

7 + 11 =