لە سەفەر بۆ ئاسیا؛

پاپ فرانسیس گفتوگۆ لەسەر موسڵمانانی ڕۆهینگیا دەکات

ناسەی هەواڵ: 4111382 -
ڕێبەری کاتولیکەکانی جیهان لە مانگی داهاتوو سەفەری ئاسیا دەکات و یەکێک لە گرنگترین بابەتەکانی وتووێژ لە سەفەرەکەی دۆخی موسڵمانانی ڕۆهینگیا دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر کە تایم، پاپ فرانسیس لە مانگی داهاتووی زایینی سەفەری ئاسیا دەکات.  ناوبراو لە ئەو سەفەردەدا سەردانی میانماریش دەکات.

لە بەرنامەی سەفەری پاپ کە لە لایەن واتیکانەوە بڵاو کراوەتەوە هەواڵێک لە سەر دیداری پاپ لە گەڵ موسڵمانانی ڕۆهینگیا باس نەکراوە بەڵام بە قەیرانی ڕەگەزی لە ئەو وڵاتە ئاماژە کراوە.

ڕێبەری کاتولیکەکانی جیهان پێشتر بە ئیدانە کردنی ڕووداوەکانی ڕۆهینگیا، داوای ڕاگرتنی کوشتوبڕی موسڵمانانی ڕۆهینگیای کردبوو.

دروشمی سەفەری ڕێبەری کاتولیکەکانی جیهان، ئاشتی، هاوڕێیی و خۆشەویستی بۆ ئایینە جیاوازەکانە. یەکەمین وتارخوێنی پاپ لە میانمار لە بە ئامادە بوونی ئانگ سان سووچی ڕێبەری ئەو وڵاتە و بەرپرسانی دەوڵەتی دەبێت.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە پاکتاو کردنی ڕەگەزی لە ڕۆهینگیا نیگەرانی دەربڕیوە.

ناردنی بۆچوون

4 + 10 =