ئه‌مریکا خه‌ڵاتی بۆ دەستگیری هێزه‌کانی حزبوڵای لوبناب دیاری کرد

ناسەی هەواڵ: 4111351 -
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا خه‌ڵاتێکی ۱۲ ملیۆن دۆلاری بۆ دەستگیری دوو ئه‌ندامی حزبوڵای لوبنان ڕاگه‌یاند.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دوێنێ ڕایگه‌یاند که‌ به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستگیر کردنی دوو ئه‌ندامنی حزبوڵای لوبنان خه‌ڵاتێکی ۱۲ ملیۆن دۆلاریان دیاری کردووه‌.

نه‌یتن سیلز له‌ درێژه‌دا وتی: ئه‌م دوو که‌سه‌ بریتین له‌ ته‌لال حه‌مییه‌ و فواد شوکر که‌ بۆ یه‌که‌میان ۷ ملیۆن دۆلار و بۆ گرتنی که‌سی دووهه‌میش ۵ ملین دۆلار خه‌ڵات دیاری کراوه‌.

شایانی باسه‌ که‌ کۆشكی سپی دوێنی ڕایگه‌یاند که‌ حزبوڵای لوبنان گرووپێکی تیرۆریستییه‌ و ئێسته‌ کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ که‌ هه‌موو جیهان وڵامێکی باش به‌م گرووپه‌ بده‌نه‌وه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ژنراڵ عه‌لی ئه‌لعه‌لی، سه‌رۆکی ئۆپراسیۆنه‌ تایبه‌ته‌کانی سوپای سووریا وتی که‌ ئه‌مریکا له‌ سووریا پشتیوانی له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان ده‌کات و چه‌کی ئه‌مریکایی به‌ ده‌ست به‌ره‌ی نوسره‌ و داعشه‌وه‌ هه‌یه‌.

سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سروڵاش له‌م دواییه‌دا ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌مریکا ڕێگره‌ له‌ ڕێشه‌ کێش کردنی یه‌کجاره‌کی داعش و له‌ تیرۆریسته‌کان پشتیوانی ده‌کات.

ناکۆییه‌کان له‌ نێوان ئه‌مریکا و هێزه‌کانی ناوچه‌که‌ ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ له‌ به‌رز بوونه‌وه‌ دایه‌ و ڕوون نییه‌ که‌ به‌ چ ئاقارێکدا بڕوات.

ناردنی بۆچوون

1 + 7 =