ڕێککەوتنی  ئەردۆغان- ڕۆحانی؛ یاری ئه‌م جاره‌ بە قازانجی کێ دەبێت؟

دەسەڵاتدارانی ئێران هێشتا فێر نه‌بوونه‌ کاتێک دەچنە پای میزی دانوستان لە گەڵ بیانییەکان، بۆ کەرتی تایبەت خاڵ لە بەرچاو بگرن؛ هێشتا ڕێککەوتننامەکان و گرێبەستەکان خۆیان واژۆی دەکەن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر- گرووپی ئابووری: ئەردۆغان دیسانەوە هات بۆ ئێران. ئەمە بۆ جاری دووهەم بوو کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە سەردەمی دەسەڵاتداری ڕۆحانی سەردانی تارانی دەکرد. ئەو هاتبوو تا جارێکی تر، ڕێککەوتنێکی بازرگانی بیانی ئەنجام بدات هاوکات له‌گه‌ڵ ڕێککەوتنە سیاسیەکان؛ ڕێککەوتنێک کە لانیکەم وێڕای ئەوەی کە قسەی زۆری لەبارەوە کراوە، بەڵام هێشتا چیرۆکەکە بە قازانجی ئێران نەبووە و ئەمە تورکەکانن کە کاڵاکانی خۆیان لە بازارەکانی ئێراندا دەفرۆشن.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە سەرووی لیژنەیەکی باڵا هاوڕێ لە گەڵ وەزیرانی ئابوور، وزە، گومڕۆک، بازرگانی و فەرهەنگ و گەشتیاری هاتە ئێران تا جارێکی تر نزیک بوونی وڵاتەکەی لە گەڵ ئێران لە بەر چاوی جیهانیانەوە بنوێنێت و ئاڵبەت بەستێن بۆ پێکهێنانی دانوستانێک ڕێک بخات بۆ کردنەوەی بازاڕی نوێ بۆ کاڵا تورکەکان. ئەو لە گەڵ خۆی گرووپێک لە سەرمایەدانەران و بازرگانە تورکەکانی هاتبوو؛ بەڵام لە لای دانوستانکارە ئێرانییەکان، هیچ گرووپیک لە کەرتی تایبەت نەبینران.

ئەو جۆرەی کە ئامارە فەرمییەکان دەڵێن، ڕێژەی دانوستانی بازرگانی ئێران و تورکیا تا کۆتایی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ ٧ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بووە کە لەو ڕێژەیە، ٥ ملیار و ١٥٠ ملیۆن دۆلار هەناردەی ئێران بۆ تورکیا و ٢ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلاریش هەناردەی تورکەکان بۆ ئێران بووە. ئەمە لە حاڵێكدایە کە وا ئامانج دانرابوو ڕێژەی دانوستانی بازرگانی دوو وڵاتەکە بۆ ٣٠ ملیار دۆلار بەرز ببێتەوە.

خەمی کەرتی تایبەت لە ڕێککەوتنی ئێران- تورکیا

دەوترێت لانیکەم ٢٣ ئۆتۆمبیل لە شەقامەکانی تاران ئۆتۆمبیلەکەی ئەردۆغانیان هاوڕێتی دەکرد؛ بەڵما بەشی کەرتی تایبەتی ئێران لە لیژنەی بڵند پایەی ئێران، هیچێک بوو. چالاکانی کەرتی تایبەتی ئێران گلەیی ئەوە دەکەن کە بۆچی لە دانوستان لە گەڵ یەکێک لە دراوسێیە سەرەکی و ئاڵبەت ڕکابەری سەرەکی ئێران، نوێنەرانی کەرتی تایبەت بەشداری نەدران و تەنانەت سەرۆکی ژووری بازرگانی، پیشە، کانگا و کشتوکاڵی ئێران یا تاران لە ئەو دیدارە ئابووریانەدا بەشداری نەدرا.

بازرگانی ئێران و تورکیا بە ڕیاڵ و لیر دەکرێت؟

لاهووتی لە سەر ئەو باوەڕەیە کە دانوستانە بازرگانیەکان بە پێێ گەمارۆیێک کە هەیە و کێشەیەک کە بۆمانی دروست کردووە، باشتر وایە بە لیر و ڕیاڵ بکرێت و ئەمە گرنگایەتی زۆری هەیە؛ بەڵام بەداخەوە بۆچی ئەوە هێشتا بەڕێوە نەبراوە نادیارە کە ئایا بە هۆی لاوازی بانکی ناوەندییەوە بووە یا بە هۆی هاوکاری نەکردنی تورکیاوە بووە.

ئاڵبەت لەم چەند ڕۆژەی دواییدا وەلیوڵڵا سەیف، سەرۆکی بانکی ناوەندی لە سەفەر بۆ ئەنقەرە، لە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ جێگر کردنی لیر و ڕیاڵ لە دانوەستانە بازرگانییەکان هەواڵی دابوو. کە بە پێێ ئەم ڕێککەوتنە ڕیاڵی ئێران و لیری تورکیا بە ئاسانی توانای گۆڕانەوەیان دەبێت و ئەمەش دەبێتە هۆی هاتنە خواردەوەی تێچووی گواستنەوەی بازرگانەکانی دوو وڵات.

لە هەر حاڵدا چیرۆک بە هەر شێوەییەک کە بێت و جودا لە ئەوەی کە ٣٠ ملیار دۆلار کراوەتە ئامانج لە نێوان ئێران و تورکیا، دێتە دی یا نە، شوێن پێی کەرتی تایبەت ل ەئەو ئامانجەدا نابینرێت و ئەگەریش بڕیار بێت کە چالاکان و هەناردەکارەکانی کەرتی تایبەت وەکوو ڕابردوو، بازرگانی خۆیان لە گەڵ تورکیا درێژە بدەن، بە دڵناییەوە دیسانەوە بە بێ پاڵپشتی دەوڵەت دەچنە پێشەوە؛ لە بەر ئەوەی کە کۆمەڵێک ڕێککەوننامە لە نێوان ئێران و تورکیا واژۆ کرا بەڵام تەنانەت یەک ڕێککەوتننامە لە گەڵ کەرتی تایبەت نابینرێت.

News Code 13517

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =