دەستگیری ژماره‌یه‌ک تیرۆریست لە ڕۆژانی موحەڕەم له‌ ئێران

وەزیری ئیتلاعات لە دەستگیری ژماره‌یه‌ک تیرۆریست کە دەیانەویست لە ڕۆژانی موحەڕەم له‌ ئێران کاری دژە ئەمنیەتی ئەنجام بدەن هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی مەجلیس، مەحموود عەلەوی وەزیری ئیتلاعات، وتی: ژمارەیەک کەس لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە ناسراونه‌ته‌وه‌ و دەستگیر کراون و سەرەڕای ئەوەی کە پیلانیان هەبوو بۆ ئەنجامی کاری دژە ئەمنیەتی، بە لوتفی خودا، دوعای خەڵک و بەرەکەتی ڕۆژانی عاشوورا پووچەڵ کرایەوە.

وەزیری ئیتلاعات بە وتنی ئەوەی کە ئەو کەسانە لە پارێزگا جیاوازەکاندا دەیانەویست کاری دژە ئەمنیەتی ئەنجام بدەن، وتی: ڕێژەیان زۆر نەبووە و چالاکییەکانیشیان تاکەیی بووە و گرووپی نەبووە.

News Code 13492

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =