کاردانەوەی ئێران بە کێشانی ئاڵای هەرێمی کوردستان بەسەر تەرمی تاڵەبانی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: پرسی ئاڵای هەرێمی کوردستان زۆر گرینگ نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی خۆیدا لە سەر وتەکانی دوێنێی سەرلەشکەر جەعفەری ئاشکرای کرد: هیوادارم کە لیژنەی بەرپرسانی ئەمریکا لە درێژەی هەڵەکانی خۆیاندا ئەو هەڵە ستراتیژییە( داسەپاندنی گەمارۆی نوی دژی ئێران) دووپات نەکاتەوە بەڵام ئەگەر ئاوەها بڕیارێک بدات وەڵامی ئێران زۆر توند و سخت دەبێت و ئەبێ ئەمریکا تەواوی پاشهاتەکانی لەبەرچاو بگرێت و قبووڵی بکات.

وتەبێژی وەزارتی دەرەوە لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە پێوەندی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران لە گەڵ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەم دواییانەی کۆریای باکوور و ئەمریکا کە لە لایەن مێدیا بیانییەکانەوە هاتووەتە ئاراوە، وتی: ئەوە باسێکی هەڵە و بێ بنەمایە کە لە درێژەی پیلانەکان دژی ئێران و فشارێکە کە لە لایەن ڕژێمی زایۆنی و چەند وڵاتی ناوچەکەوە دێنە ئاراوە و ئەو بابەتە هیچ بنەما و بنەڕەتێکی نیە و هەڵەیە و وە درۆی دەخەینەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە بەشداری زەریف لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی مام جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق وتی: لە ئەوەی کە بڕێ لە بەشدار بووان لە بەر ئەوەی کە ئاڵای هەرێمی کوردستان لە سەر تەرمی تاڵەبانییەوە بووە ڕێورەسمەکەیان بەجێ هێشتبێت، زانیاریم نیە و ئاڵبەت پرسی ئاڵاکە زۆر گرنگ نیە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە لە سەفەری زەریفدا بۆ هەرێمی کوردستان هیچ دیدار و پەیامێک ئەنجام نەدراوە، زیادی کرد: سیاسەتی ئێران بەرانبەر پرسی ڕیفراندۆمی کوردستان پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق و ڕێز بۆ سەروەری دەسەڵاتی ئەو وڵاتەیە.

قاسمی لە وەڵامی ئەو پرسیارە کە ئایا سەفەری زەریف بۆ ڕێوڕەسمی ناشتنی بەڕێز تاڵەبانی پێشێل کردنی گەمارۆی ئاسمانی ئەو هەرێمەیە یا نە؟ وتی: نەخێر ئاوە شتێک ڕووی نەداوە، چونکوو گەشتەکەی زەریف لە تارانەوە بۆ بەغدا بوو و پاشان لەویوە چوونە سلێمانی.

News Code 13485

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =