شرۆڤەی ئەلجەزیرە؛

بۆ ئیسرائیل پاڵپشتی لە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەکات؟

ناسەی هەواڵ: 4108384 -
لە نێوان وڵاتانی بە فەرمی ناسراوە و نەناسراوەی جیهاندا تەنیا ڕژیمی زایۆنی پاڵپشتیی لە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان کردووە، بەڵام هۆکاری سەرەکیی ئەو پاڵپشتییە چیە؟

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەمیس ئەندۆنی شرۆڤەکاری پرسی رۆژهەڵاتی ناڤین و کاروباری فەلەستین بە بڵاوکردنەوەی وتارێک لە ئەلجەزیرە باسی له‌ هۆکارەکانی پاڵپشتیی ڕژیمی زایۆنی لە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە عێراق.

لەمیس ئەندۆنی لەو شرۆڤەدا دەنووسێت: ئارەزوو و خەونی ئیسرائیل بۆ جیابوونەوەی کوردستان لە عێراق نە بە هۆی دڵسۆزی بک کوردەکان بەڵکوو بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ژئۆپۆلیتیکییەکانی ئیسرائیلە. لە ڕاستی ئیسرائیل ناتوانێت کەڵکەڵەی ئازادیی کوردەکان یان هەر گەلێکی دیکەی لە جیهاندا هەبێت. ئیسرائیل نە تەنیا مافی جارەی خۆنووسیی فەلەستنی بە فەرمی نەناسیوە، بەڵکوو خاوەن ئەزموونێکی دوورودرێژە لە پاڵپشتی کردنی گرووپە جەنایەتکارەکانی ئەمریکای ناوەڕاست و باشووری و سیاستەی ئاپارتایدی پێشووی ئەفریقای باشوور.

ئەو شرۆڤەکارە دەشڵێت: پاڵپشتیی ئیسرائیل لە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان تەنیا بە پێی بەرژەوەندییە ژئۆپۆلیتیکەکان دەبێ لێک بدرێتەوە. ئیسرائیل دەیەوێ ئاسایشی گواستنەوەی نەوتی هەرێم بۆ ئیسرائیل دابین بکات. هەڵبەت ئەوە تەواو ڕووداوەکە نییە. هۆکاری گرینگتر دامەزراندنی وڵاتێکی تەواو پاڵپشتی ئیسرائیلە کە بتوانێ بە گشتی ئیسرائیل لە وڵاتانی عەرەبی بێبەری بکات.

لە سەدا ٧٧ی نەوتی ئیسرائیل لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە دابین دەکرێت و ئەو هەناردەیە بە تایبەت بە هۆی بێ بەهرەبوونی ئیسرائیل لە سەرچاوە نەوتییەکانی وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس، بایەخێکی ئەوتۆی بۆ تەلئاویو هەیە.

جگە لەوە ئیسرائیل لە سەر ئەو بڕوایەیە کە دەتوانێت هاوکاریی سەربازی و هەواڵگریی نزیک و ستراتژیکی لە گەڵ هەرێمی کوردستاندا هەبێت و پێگەیەکی تۆکمە بۆ خۆی لە دراوسێتیی ئێراندا مسۆگەر بکات. بەمشێوە ئیسرائیل دەتوانێت پەرە بدات بە بەستێنی دەستێوەردانی لە دژی ئێران، سووریا و عێراق.

دامەزراندنی وڵاتێکی کوردی بە ئاشکرا لە "پلانی ١٩٨٢ی یینوون بۆ رۆژهەڵاتی ناڤین"دا پێشبینی کراوە. بە گوێرەی ئەوە پلانە جیهانی عەرەب بە پێی "هێلە فرقەیی و ئیتنیکیەکان" دابەش دەبن بۆ ئەوەی ئیسرائیل بەهێزتر بێت و پەرە بە بەستێنی هەژمۆنیای خۆی بدات.

بە گشتی پاڵپشتیی ئیسرائیل لە جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق بۆتە هۆی بە گومانبوونی ولاتانی عەرەبی. چونکا ئەو هەنگاوە دەتوانێت بە مانای ڕووخانی جیهانی عەرەبی بێت؛ ڕووداوێک کە لە خۆیدا دەوڵەمەنەدە بە هەڵگیرسانی ئاگری شەڕێکی نوێ و هەمەلایەنە.

لەو شرۆڤەدا هاتووە: بۆ ئیسرائیل "وڵاتی کوردستان" هاوپەیمانێکی ناعەرەبییە؛ هاوپەیمانێک کە ڕاستەوخۆ گیرۆدەی پرسی فەلەستین نییە. لە کاتی دامەزراندی ئیسرائیل تا ئێستا تەلئاویو بەردەوام بە دوای "هاوپەیمانێکی هاوێری" بووە. ستراتژییەک کە لە لایەن "دەیڤید بێن گورین"، یەکەمین سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە داڕێژراوە؛ ئامانج لەو ستراتژییە پەرەدان بە پەیوەندیی ئیسرائیل لە گەڵ وڵاتان و گرووپە ناعەرەبییەکان لە ناوچە و کۆتایی هێنان بە تەریک کەوتنی ئەو وڵاتەیە.

بۆ جێبەجێ کردنی ئەو ئایدیایە، ئیسرائیل چەندین جار پەیوەندیی بە مەلا مستەفا بارزانی باوکی مەسعوود بارزانی سەرۆکی ئێستای هەرێمی کوردستانەوە گرتووە و لە ئەنجامدا مەلا مستەفا دوو جار لە ساڵەکانی ۱۹۶۸ و ۱۹۷۳ سەردانی ئیسرائیلی کردووە. بەڵام بەوەشەوە ئەو هەولانە ئەنجامێکی ئەوتۆی بە دواوە نەبوو. چونکا کوردەکان ئەوکات نە پاڵپشتیی ئیسرائیل-یان کرد و نە دژی فەلەستین وەستان.  

بەڵام ئەو دیمەنانەی لە میانەی ڕیفراندۆمی هەرێم و لەوان هەڵدانی ئاڵای ئیسرائیل و دەرکردنی دروشمی "ئێمە ئیسرائیلی دووهەمین" دەبیدران، ئاماژەیەکن بەوەی کە

گۆڕانکارییەکی سیاسی – فەرهەنگی لە نێوان کوردەکان هاتۆتە ئاراوە؛ گۆرانکارییەکی بنەمایی بە نیسبەتی ئەو سەردەمەی کە کوردەکان شان بە شانی ڕێکخراوی ئازادیخوازی فەلەستین لە بەیرووتدا مەشقی سەربازیان دەکرد.

هەڵبەت شکێک لەوەدا نییە کە ستەمی وڵتانی عەرەبی و ناکامیان لە پاراستنی مافی کوردەکان بووە هۆی هاتنە کایەی بەرەیەکی نوێ کە بە باوەش گرتنەوە بۆ ئیسرائیل، پشتیان کردۆتە لە جیهانی عەرەب.

ئەم کەلێنە کاتێک بەرچاو کەوت کە عێراق کەوتە گێژاوی ناکۆکیی تایفەیی و شەڕی داعش. کاتێک کە ئەو گرووپە دەستی دایە تیرۆر و ڕەشکوژی و جەنایەت سنوورێکی نوێی لە نێوان کوردەکان و جیهانی عەرەبی کێشا.

پەیوەندیی عەرەب و کورد دوو خاڵێ گۆهەرینی هەیە: ساڵی ١٩٩١ کە لە بەرامبەر هێرشی ئاسمانی ناوچە دژەفرین بۆ کوردەکان دیاری کرا و ساڵی ٢٠٠٣ کە هاوپەیمانی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا عێراقی داگیرکرد و بووە هۆی نامۆبوونی کوردەکان لە گەڵ بەشەکانی دیکەی عێراق و لە هەمانکاتدا دزەکردنی ئیسرائیل لەو ناوچەیەدا.

ئیسرائیل هاوکاتی پاڵپشتیی لە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، داکۆکی لە هاوشێوەبوونی مێژوویی خۆی و کوردستان دەکات و بەوجۆرە هەوڵ دەدات کە وێکچوونەکانی کورد و فەلەستین لە شەڕی دژی داگیرکاری و ستەمکاری بسڕێتەوە. ئەم قسانە بە ئاشکرا لە وتەکانی گیدون سار یەکێک لە ئەندامەکانی لیکۆددا ئاماژەی پێ‌دراوە: کوردەکان هاوپەیمانێکی جێی متمانە و درێژخایەنی ئیسرائیل بوون و هەن و دەبن. ئەوان وەک ئێمە گرووپێکی ئیتنیکی لە ناوچەکەدان.

بە بڕوای نووسەری ئەم یادداشتە ئەو بۆچوونە مێژووییە هەڵەیە: کوردەکان بەردەوام بەشێکی دابەبڕاوەی ناوچە و جیهانی عەرەبن. ئەوان نە داگیرکەرن و نە هێز بۆ دەرکردنی خەڵکی و داگیرکردنی زەوی و مۆڵکی-یان بە کار دێنن. هەنگاوی ئیسرائیل بۆ هاوشێوەنواندنی کوردەکانی ئێران، تورکیا، عێراق و سووریا لە گەڵ مێژووی خۆی، هەوڵێکە بۆ پاساودانی داگیرکاریان و درێژەدان بە "جەنایەتی دژی خەڵکی فەلەستین.

لەوەبەدوا وڵاتانی عەرەبی بەرەوڕووی ململانەیەکی جیدین، ئەوان دەبێ لە نێوان دوو بژێرەدا یەکیان هەڵبژێرن: پاڵپشتیی کوردەکان و مافی چارەی خۆنووسیان یان خۆڕاگریان بۆ پێشگری لە دزەکردنی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان.

پرسەکە ئاسان نییە، بەڵام ناردنی پەیامی "ئێمە پاڵپشتی لە مافی ئۆتۆنۆمیی ئێوە دەکەین بەڵام ئێوەش دەبێ لە بەرامبەردا پەیوەندییەکی باشترتان لە گەڵ کۆمەڵگا، پارت و رۆشنبیرانی عەرەبیدا هەبێت" بایەخێکی بەرز و زۆری هەیە.

ئەندۆنی لە کۆتاییشدا دەڵێت: جیهانی عەرەب دەبێ لەوە دڵنیا بێت کە دەوڵەتی ناوەندیی عێراق کارەکانی ڕابردووی دووپات ناکاتەوە و هەوڵەکان بۆ کۆنتڕڵ کردنی هەرێمی کوردسیان وەلاوە دەنێت و لە بەرامبەردا بە ڕەچاوکردنی هاوبەشی و ڕێزی بەرامبەر لە گەڵ رێبەرانی کورد دیدار و گفتوگۆ دەکات.

ناردنی بۆچوون

7 + 11 =