۳ دەرهێنەری کوردی ئێرانی خەڵاتیان مسۆگەر کرد

دووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی دوای ٧ رۆژ چالاکی و نمایشی ١٧٠ فیلم شەوێ ڕابردوو بە بەخشینی خەڵات بەسەر فیلمە سەركەوتووەكاندا كۆتایی بە كارەكانی هێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی ۱ی ئاکتەوبر چالاکییەکانی دەست پێ‌کرد، و پاش نمایشدانی ١٧٠ فیلم لە ٦٢ وڵاتی جیهان و بەشداریی ۱۳۶ فیلم بە بەشی کێبەرکێوە، شەوی ڕابردوو بە بەخشینی خەڵات بەسەر فیلمە سەركەوتووەكاندا کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا و لەمناوە سێ دەرهێنەری کوردی ئێرانی خەڵاتەکانی باشترین كورتە فیلمی نیشتمانی، باشترین دەرهێنەری کورتە فیلمی نیشتمانی و خەڵاتی سینەماتۆگرافی-یان مسۆگەر کرد.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، لیژنەی داوەرانی ئەم فێستیڤاڵە خەڵاتی باشترین دەرهێنەری کورتە فیلمی نیشتمانی بەخشییە ئەمیر غوڵامی بۆ دەرهێنانی فیلمی "بینای ژمارە ١٣"، خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی نیشتمانی بەخشییە كورتە فیلمی "جانتا خوساوەكە" لە دەرهێنانی ئەشكان ئەحمەدی و هەروەها خەڵاتی سینەماتۆگرافی بەخشییە فیلمی "هەنارم بۆ تەكاندویت" لە دەرهێنانی جەمیل مفاخری.

ئەنجامی داوەریی و بەخشینی خەڵاتەکانی دووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی بە گوێرەی خوارەوەیە:

* بڕوانامەی باشترین سیناریۆی فیلمی درێژی نیشتمانی كە لەلاین كۆمپانیایی مەستی فیلمەوە ئامادەكرابوو، بەخشرایە عەتا حەمە ساڵح.

* خەڵاتی باشترین سیناریۆی فیلمی درێژی نێونەتەوەیی درایە فیلمی "a day for women".

* خەڵاتی باشترین كورتە فیلمی بەڵگەیی نیشتمانی بەخشرایە هونەرمەند تارق تۆفیق بۆ فیلمی "unknown steps".

* خەڵاتی باشترین فیلمی درێژی نیشتمانی بەخشرایە فیلمی "the pink house".

* خەڵاتی باشترین فیلمی درێژی نێونەتەوەیی، بەخشرایە فیلمی"foreign body".

* خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی ئەزموونی بەخشرایە "my clay conception" لە دەرهێنانی زانیار محەمەد.

* خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی ئەنیمەیشن بەخشرایە "dead horses" لە وڵاتی ئیسپانیا.

* خەڵاتی باشترین كورتە فیلمی نیشتمانی بەخشرایە كورتە فیلمی "جانتا خوساوەكە" لە دەرهێنانی ئەشكان ئەحمەدی.

* خەڵاتی باشترین كورتە فیلمی نێونەتەوەیی بەخشرایە كورتە فیلمی "buffet".

* خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بۆ کورتە فیلمی نێونەتەوەیی بەخشرایە كورتە فیلمی "golden time".

* خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بۆ کورتە فیلمی نیشتمانی بەخشرایە ئەمیر غوڵامی بۆ دەرهێنانی "بینای ژمارە ١٣".

* خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەیی نیشتمانی بەخشرایە "kurdish dream war or peace" لە دەرهێنانی كەی بەهار.

* خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەیی نێونەتەوەیی بەخشرایە فیلمی"qamar".

* خەڵاتی باشترین ئەكتەری ژن بەخشرایە "elena vaska".

* خەڵاتی باشترین ئەكتەری پیاو بەخشرایە "simon the younger"

* خەڵاتی سینەماتۆگرافی لە چوارچێوەی خەڵاتەكانی فیلمی درێژ، درایە فیلمی "هەنارم بۆ تەكاندویت" لە دەرهێنانی جەمیل مفاخری.

شایانی باسە ئەمساڵ فاتمە موعتەمێد ئاریا ئەکتەری ناسراوەی ئێرانی و ڕەزا دەرمیشیان دەرهێنەری ئێرانی نوێنەرانی ئێران لە لیژنەی داوەرانی دووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی بوون.

News Code 13459

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =