وه‌زیری شه‌ڕی داعش له‌ ئه‌نبار کوژرا

وه‌زیری شه‌ڕی گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ هێرشی ئاسمانی ئه‌رته‌شی عێراق بۆ سه‌ر ناوچه‌ی به‌روانه‌ی پارێزگای ئه‌نباری عێراق کوژرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ که‌ناڵی ئه‌لمیادین،سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌م تیرۆریسته‌ داعشیه‌ ناوی سامر محه‌مه‌د مه‌تلووب حسێن مه‌حلاوی بووه‌.

 هه‌روه‌ها وتوویه‌تی: عه‌شیره‌کانی عێراق شوێنی خۆحه‌شاردانی "مه‌حلاوی "یان ئاشکرا کردووه‌ و فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی عێراق ئه‌و شوێنه‌یان له‌ ناوچه‌ی به‌روانه‌ی ئه‌نبار کردووه‌ته‌ ئامانج.

ڕۆژی دووشه‌مه‌ ئه‌رکانی جه‌نگی ڕاگه‌یێنه‌ریی  هێزه‌ عێراقییه‌کان له‌ کۆنترۆڵی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ له‌سه‌ر ناوچه‌ی به‌روانه‌ هه‌ڵکه‌وتوو له‌ ڕۆژئاوای ڕۆمادی و کوژرانی سه‌رجه‌م ده‌ستوپه‌یوه‌نده‌کانی گرووپی تیرۆریستی داعش هه‌واڵی دابوو.

News Code 1344

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =