ئەردۆغان و ماکرۆن ئاوریان لە پرسەکانی سووریا و عێراق دایەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لە گەڵ هاوتای فەڕەنسیی خۆی سەبارەت بە سووریا و عێراق و ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان ڕا و بۆچوونیان گۆڕییەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ "ئیمانۆئێل ماکرۆن" سەرۆک کۆماری فەڕەنسا سەبارەت بە سووریا و تەواوەتی سەرزەوینیی عێراق گفتوگۆی کرد.

سەرچاوەیەک لە نووسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند کە ئەو دوو سەرۆک کۆمارە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکان لە عێراق و سووریا و هەروەها پەیوەندییە دوولایەنەکانی نێوان فەڕەنسا و تورکیا و پرسی ناوچەیی لە رێگەی تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان کرد.

ئەو سەرچاوەیە وردەکارییەکی زیاتری لەبارەی ئەو پەیوەندییە بڵاو نەکردەوە.

شایانی باسە کە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی باکووری عێراق لەو وڵاتە، سەرەڕای ناڕەزایەتی و دژایەتیی ناوچەیی و جیهانی رۆژی ٢٥ی سپتامبر بەڕێوەچوو.

News Code 13439

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =