کێشەکان لە گەڵ بەغدا لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکەین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نوێترین هەڵوێستیدا باسی له‌ ڕێگای چاره‌سه‌ریی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕووداو، مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا سەبارەت بە هەوڵ و خواستی بۆ گفتوگۆ لە گەڵ بەغدا و چارەسەریی کێشەکانی نێوانیان قسه‌ی کرد.

ناوبراو لە میانەی بەشداریی لە ڕێوڕەسمی پرسه‌ی جەلال تاڵەبانی، وێرای بیرئانینی یادی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، وتی: لەدەستدانی سەرۆک مام جەلال خەمێکی گرانە و زیانێکی گەورەیە، بەڵام ئەمە سوننەتی ژیانە، ئەوەی ئێستا لەسەرمان پێویستە، ئەوەیە برایەتیمان قووڵتر بکەین و یەکڕیزیمان بپارێزین، بەمە رۆحی مام جەلال شادتر دەکەین.

بارزانی لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا ڕایگەیاند: ئەوەی پێمان بکرێت دەیکەین بۆ پاراستنی یەکڕیزیی میللەتی کورد و هەمیشە دەمانەوێت بە گفتوگۆ کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین.

News Code 13438

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =