سەرەخۆشی که‌سایه‌تییه ناوداره‌کانی ئێران، بۆ کۆچی دوایی مام جه‌لال

ژماره‌یه‌ک له چالاکانی ناسراوەی بواری فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی پرسه‌ و هاوخه‌می خۆیان بۆ کۆچی دوایی جه‌نابی مام جه‌لال ده‌رده‌بڕن

ئاژانسی هەواڵی مێهر، ده‌قی پرسه‌نامه‌ی ئه‌م که‌سایه‌تییانه بە گوێرەی خوارەوەیە:

ئازادیخوازانی جیهان

خه‌ڵکی عێراق

بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی مام جه‌لال تاڵه‌بانی

پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌تان ده‌که‌ن و هیواخوازین رۆحی مه‌زنی مام جه‌لال ئاسووده بێت؛

هه‌واڵی کۆچی دوایی مام جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆک کۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆری له‌ دڵ هه‌مووماندا چاند.

خوالێخۆشبوو مام جه‌لال، به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی، دژی زۆرداری و له پێناو دابین‌کردن و چه‌سپاندنی ئازادی و دیموکراسی خه‌باتی کرد، ئه‌و توانی به باشترین شێوه سه‌رۆکایه‌تی عێراقی دوای سه‌دام بکات. به‌ دڵنیاییه‌وه مام جه‌لال له بنیاتنانی عێراقی نوێ‌دا رۆڵێکی بێ‌وێنه‌ی بووه و ئه‌و وڵاته شپرز و شێواوه‌ی به‌ره‌و هێمنی، ئازادی و رێزگرتن له مافه فه‌رهه‌نگی و سیاسییه‌کانی که‌مینه‌کان و نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان برد.

ئێمه وه‌کوو کۆمه‌ڵێک له چالاکانی فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی و نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی ئێران پێمان وایه که رێگا و رێبازی مام جه‌لال، بۆ عێراق و ناوچه‌که سه‌رچاوه‌ی سه‌رکه‌وتن و هه‌نگاونان به‌ره‌و دیموکراسی بووه و کۆچی دوایی مام جه‌لال، کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه بۆ کوردستان و عێراق و ناوچه‌که.

هیوادارین سیاسییه‌کان و به‌رپرسانی کوردستان، عێراق و ناوچه‌که به درێژه‌پێدانی سیاسه‌ته‌کانی مام جه‌لال له‌پێناو ژیانی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌کان و دابین‌کردنی ئاشتی و مرۆڤ‌دۆستی‌دا، به‌رده‌وام تێبکۆشن.

  1. سەید عەلی ساڵحی
  2. حەمید ئاسەفی
  3. ندا ئاکیش
  4. لەیلا ئیبراهیمیان
  5. محەمەدعەلی ئەبتەحی
  6. ئارەش ئیسلامی
  7. زێنەب ئیسماعیلی
  8. ئیبراهیم ئەسغەرزاده
  9. سەید عەەبدولحەمید ئیلهامی
  10. یەزدان ئومێدی
  11. هاشم بارووتی
  12. عەمادئەدین باقی
  13. ئەمیرحسێن بەنی‌ ئەشراف
  14. مەهدی پەناهی
  15. مستەفا تەنها
  16. جەلال جەلالی‌زاده
  17. حسێن حەسەن‌پوور
  18. هادی حسێنی‌نژاد
  19. جەلال حەیدری
  20. یەگانه خەدامی
  21. مازیار خەسرەوی
  22. مەریەم خەلیل‌نژاد
  23. جەلال خۆش‌چیهره
  24. فەریبورز رەئیس‌دانا
  25. سادق زیباکەلام
  26. سامان سلێمانی
  27. سۆران سلێمانی
  28. فەیز شەریفی
  29. سیامەک شکووهی
  30. ماشەڵڵا شەمسولواعزین
  31. شەهریار شەمس مستەوفی
  32. عەلیڕەزا سداقت
  33. لەتیف سەفەری
  34. بێهرووز سەیدی
  35. فەرخونده تاهری
  36. حەمیدڕەزا عابدیان
  37. عەلی عەبدوڵڵاهی
  38. کیومەرس عەزیزی
  39. ئیسماعیل عەلەوی
  40. بنەفشه غوڵامی
  41. حێشمەت فاتحی
  42. سرووش فەرهادیان
  43. محەمەد قاسم‌زاده
  44. بێهناز کیانی
  45. شەهریار کەریمی
  46. فاتمه گەوارایی
  47. حەسیب موجاهد
  48. داوود محەمەدی
  49. ئەمین مورادپور
  50. عەبدوڵڵا مورادی
  51. پێژمان مووسەوی
  52. حسێن میرزانیا
  53. ئەحمەد نەقیب‌زاده
  54. محەمەد ساڵح نیکبەخت
  55. هاشم هدایەتی
  56. عەلی فەرید یەحیایی
News Code 13433

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =