ئەنقەرە: ئامادەی هێرش کردنە سەر عەفرینین

ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا وتی کە ئەنقەرە ئامادەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی هێزە کوردەکان لە ناوچەی عەفرین لە باکووری سووریایە.

بەڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، کالین ڕایگەیاند: ئەگەر تورکیا هەست بەوە بکات کە ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ دابین کردنی ئاسایشی وڵاتەکەی پێویستە، لەو کارە ناوەستێت و تەواو دەستپێشخەرییەکان بۆ ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە تەیار کراوە.

پێشتریش بینالی یێڵدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەوبارەیە ڕایگەیاندبوو کە ئەنقەرە لە گەڵ ڕووسیا و ئێران سەبارەت بە ئەگەری جێگرکردنی ناوچەی ئارام و دوور لە شەڕ لە عەفریندا گفتوگۆ دەکەن.

شایانی باسە، شاری عەفرین لە باکووری سووریا و لە نزیکیی سنووری تورکیا هەڵکەوتووە و لە ئێستادا لە ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریایە.

بە گوێرەی سەرچاوەگەلی سەربازیی تورکیا تەواو داپەڕ و ڕێوشوێنەکان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هێرش کردنە سەر عەفرین ئامادەیە.

News Code 13407

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =