هەمووان بگەڕێنەوە ڕێبازی مام جەلال کە سەمبۆلی یەکگرتوویی عێراق بوو

وەزیری دەرەوەی ئێران هیوای خواست کە هەمووان لە کوردستانی حێراق بگەڕێنەوە سەر ڕێبازی مام جەلال کە سەمبۆلی یەکگرتوویی و یەکپارچەیی عێراق بوو.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران وەک یەکەمین بەرپرسی میوان بەشداربووی ڕێوڕەسمی بەڕێکردن و ناشتنی تەرمی تاڵەبانی، تاجەگوڵینەی لەسەر تەرمی مام جەلال دانا.

زەریف، لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی بەرێکردنی تەرمی مام جەلال تاڵەبانی جارێکی دیکە جەختی کردەسەر پاراستنی یەکگرتوویی عێراق و وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران دۆستی هەمیشەیی گەلی عێراق لەوانە کوردەکانی ئەم وڵاتەیە و هەڵەی ستراتێژیکی هەندێ کەس بە حەساوی خەڵکی کوردی عێراق دانانێت.

هیواشی خواست هەموان ڕێگای مام جەلال بگرنە بەر کە سەمبۆلی یەکگرتوویی و یەکپارچەیی عێراق بوو.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها مام جەلالی بە دۆستی ئێران و خەباتگێڕێکی ماندوویی نەناس دژی دیکتاتۆریی سەدام حسێن وەسف کرد کە بەردەوام لە خەمی یەکگرتوویی عێراقدا بووە ویادی بەرز ڕاگرت.

News Code 13406

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =