مێهر چرکە بە چرکە زانیاری دەدات؛

ڕێوڕەسمی بەڕێکردن و ناشتنی تەرمی مام جەلال لە سلێمانی

ناسەی هەواڵ: 4105844 -
دوای ئەوەی چەند خولەک پێش ئێستا تەرمی مام جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە بەرلینەوە گەیشتە سلێمانی، ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرم و ئەسپاردەکردنی تەرمی تاڵەبانی دەستی پێکرد.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێستا لە شاری سلێمانی رێوڕەسمی بەڕێکردن و ناشتنی تەرمی مام جەلال تاڵەبانی دەستیپێکرد و ژمارەیەک زۆر لە بەرپرسانی باڵای وڵاتان لەوانە وەزیری دەرەوەی ئێران و نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان و هەروەها باڵوێز و کونسوڵی وڵاتان لە عێراق و هەروەها دەیان هەزار کەس ئامادەی ئەو ڕێوڕەسمەن.

 لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکە مارشی سەربازی لێدرا و بە ته‌قاندنی ۲۱ تۆپ و رێرۆشتنی پاسه‌وانی شه‌ره‌ف پێشوازی له‌ ته‌رمی مام جه‌لال کرا.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان تاجەگوڵینەی لەسەر تەرمی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دانا.

کەمێک پێش ئێستا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان تاجەگوڵینەی لەسەر تەرمی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دانا.

هەروەها بە نوێنەرایەتی لە کۆماری ئیسلامی ئێران، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران تاجەگوڵینەی لەسەر تەرمی جەلال تاڵەبانی دانا و ڕێزی بۆ دانا.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تاجەگوڵینەی لەسەر تەرمی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دانا.

هەر ئێستا تەرمەکەی جلال تاڵەبانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی و دوای ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمی و سەربازی و پێشکەش کردنی تاجەگوڵینە بەرەو مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی هەڵگیرا تا کوو لەوێوە بەڕێ بکرێت بۆ دەباشان و لە گڵکۆکەیدا بەخاکبسپێردرێت.

تەرمی مام جەلال تاڵەبانی لە ناو ئاپۆڕای خەڵکدا گەیشتە مزگەوتی گەورەی سلێمانی و خەریکە نوێژی لەسەر دەکرێت تا دواتر بگواسترێتەوە بۆ گلکۆکەی.

تەرمی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، بەرەو دەباشان بەڕێ کرا.

تەرمی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی بەشکۆی خەڵک و بەرپرسانی عێراق، هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان ئەسپاردە کرا.

ناردنی بۆچوون

4 + 9 =