ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئێران:

ئێران بیر لە چارسەرێکی باش بۆ کێشەی ڕیفراندۆم دەکاتەوە

ناسەی هەواڵ: 4105767 -
به‌رپرسێکی ئێرانی ڕایگه‌یاند: ئێران بیر لە چارەسەرێک بۆ گشتپرسی دەکاتەوە کە هەمووان تێیدا براوە بن و پرسه‌که‌ به‌ دانوستان چاره‌سه‌ر بێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئیبراهیم ڕه‌حیم پوور، ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ئاسیا و ئه‌قیانووسییه‌ی دانوستانی نێوان ئێران، تورکیا و عێراق لەبارەی گشتپرسی سەربەخۆیی کوردستان بە باش وەسف کرد و وتی: ئێران بیر لە چارەسەرێک بۆ ڕیفراندۆم دەکاتەوە کە هەمووان تێیدا براوە بن.

ئه‌و سەبارەت بە سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ تاران و دەرەنجامی گفتوگۆکان لەبارەی گشتپرسی باشووری کوردستان  وتی: بە تاقه‌ت و بە هێمنی دەمانەوێت پرسی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی عێراق چارەسەر بکەین و هەر لەو ئاراستەیەدا گفتوگۆ لەگەڵ سووریاش دەکەین.

ئیبراهیم رەحیم پوور سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ردۆغان وتی: هەڵوێستەکانی ئەردۆغان و تورکیا زۆر نزیک بووتەوە لە هەڵوێستەکانی ئێران لەبارەی عێراق و تا رادەیەکیش سووریا، کە داهاتووی رووداوەکانی ناوچەکە روونتر لە رابردوو دەکاتەوە.

ئه‌و هه‌روه‌ها ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانی بە کردەوەیەکی ئیسرائیلی ناو برد و وتی: "هێشتا فیتنەی داعش تەواو نەبووە، ئیسرائیل فیتنەیەکی دیکەی بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی عێراق بۆ ناوچەکە داڕشتووە، بەڵام بەهەمانشێوە کە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش سەرکەوتنمان بەدەست هێنا لە پرسەکانی هاوشێوەیشدا هەمان شت دووبارە دەکەینەوە بەو جیاوازییەی داعش لە ئێمە نەبوو، بەڵام کوردەکان لە ئێمەن.

ئیبراهیم رەحیم پوور جەختی کرد: دووژمنان خەریکی بەکارهێنانی کوردن و وتی: لە کاتێکدا دوژمنان خەریکی بەکارهێنانی کوردەکانن ئێمە خەریکی گرتنە بەری رێگایەکین بۆ چارەسەری ئەو کێشەیەی کە لە دوای ڕیفراندۆم هاتووەتە پێش و دەمانەوێت چارەسەرەکە بە جۆرێک بێت کە هاوشێوەی رێککەوتنەکەی نێوان.

ڕاوێژاکری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ئاسیا و ئه‌قیانووسییه‌ خواستی کوردی لە عێراق بەرابەر بە خواستی نەتەوەکانی دیکە دانا و گوتی: دڵنیاین دەتوانین لەو پرسەدا هەنگاوێک بهاوێژین کە کوردەکان بە پشکی خۆیان و بەرابەر بە نەتەوەکانی دیکە بگەن، هاوشێوەی ئەوەی کە لە ئێران نەتەوەکان بەرابەرن چونکە گەلی کورد تەنیا لە هەندێ پرسدا هەست بە جیاوازی دەکات، ئەگەر مافی کوردەکانی عێراق دەستەبەر بکرێت و جیاوازییەکان نەمێنێت، دیسان بەرپرسانی کورد پێداگریی بکەن لە جیابوونەوە لە عێراق، ئەوە نیشان دەدات کە سەرچاوەی کێشەکان لە دەرەوەی کوردستانە.

ئه‌و لە وەڵامی چۆنیەتی بەرەوڕوو بوونەوەی ئێران لە جیابوونەوەی کوردستانی عێراق وتی: وڵاتانی جۆراوجۆری عەرەبی سنوورەکانیان بەسەر قەتەردا داخست ، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران سنوورەکانی کردەوە و یارمەتی رزگاربوونی قەتەریدا، ئێستایش ئەو دەسەڵاتەمان هەیە کە سنوورەکان دابخەین یان بیانکەینەوە.

ناردنی بۆچوون

4 + 0 =