سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ئەبێتە هۆی شێوانی ناوچەکە

ڤیلیام بیمن لە سەر ئەو باوەڕەیە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ئەبێتە هۆی ناسەقامگیری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی- فاتمە موحەمەدی: سەرەڕای دژایەتیی بەغدا و وڵاتانی دراوسێ لە گەڵ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان و دابەش بوونی عێراق، ڕیفراندۆمەکە لە ٢٥ ی سێپتەمبەر بەڕێوە چوو.

چاوەدێران لە سەر ئەو باوەڕەن کە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان هیچ سوودێکی بۆ خەڵکی کورد نابێت؛ چونکوو وڵاتێک کە دەوروبەری وشکاییە و لە باری جوگرافیاییەوە لاوازە و لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە نەناسراوە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینی شڵەژاودا لەدایک دەبێت.

لە ئەم پێوەندیەدا هەواڵنێری مێهر لە گەڵ پڕۆفسۆر ڤیلیام بیمن مامۆستای زانکۆی مینە سوتای ئەمریکا وتووێژێکی ئەنجام داوە کە لە درێژەدا ئاوا دێت.

ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی ٢٥ ی سێپتەمبەر بەڕێوە چوو. کاریگەری ئەو ڕیفرراندۆمە لە سەر لایەنە سیاسیەکانی ناوخۆی هەرێم چۆنە؟

لە کۆتاییەکانی شەڕی جیهانی یەکەمدا وادەی کوردستانێکی سەربەخۆیان دایە کوردەکان، بەڵام ئەوان لە لایەن ئینگلیزەوە کە بە دوای دەسپێڕاگەیشتن بە نەوتی کوردستانەوە بوو، فریویان خوارد.

ئەوان گەورەترین گرووپی ئێتنیکین لە دنیادا کە وڵاتێکی سەربەخۆیان نییە. کەوابوو ئەوان هێشتا خەونی ئەوەیان هەیە. ئەوان هیوای ئەوەیان هەیە کە ڕۆژێک وڵاتی سەربەخۆی خۆیانیان هەبێت.

کاردانەوەی هێزە ناوچەییەکان بەرانبەر سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان چۆنە؟

کوردەکان لە پێنج وڵاتی ئێران، عێراق، سووریا، تورکیا و وڵاتانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوودا ژیان دەکەن. ئەگەر کوردەکان بیانەوێت لە عێراق جودا ببنەوە و وڵات یا ناوچەیەکی سەربەخۆ پێک بهێنن، وڵاتانی دیکە کە کوردیان تێدایە دەترسن لەوەی کە کوردەکانی خۆیانیش بیانەوێت لێیان جودا ببنەوە و بچنە ناو کوردستانی سەربەخۆوە. عێراق ترسی لە دەست دانی نەوتی کوردستانی هەیە و هەروەها نیگەرانی شەڕی ناوخۆییە.

کاردانەوەی هێزە نێودەوڵەتیەکان بەرانبەر سەربەخۆیی کوردستان چۆنە؟

کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گشتی لە سەر ئەو باوەڕەیە کەسەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆی ناسەقامگیری ناوچەکە. هۆکارێکی دیکە هەیە لەم نێوانەدا، ئەویش ئەوەیە کە ئیسرائیل هەوڵی داوە کە پاڵپشتی کوردەکان بێت بۆ ئەو کارە. ئایدیای کوردستانێکی سەربەخۆی هاوپەیمانی ئیسرائیل وەکوو ئاژیرێکی گەورەیە بۆ وڵاتەنی ناوچەکە.

پاش ڕیفراندۆمەکە، ئێمە بینیمان کە هەولێر گەمارۆ درا. بە پێی ئەو گەمارۆیانە، ئێوە وا بۆی ناچن کە بارزانی لە بڕیارەکەی خۆی پاشەکشێ بکات؟

بارزانی دەتوانێت بە پێێ هەستی ناسیۆناڵیستی ئاکامی ڕیفراندۆمەکە بپارێزێت، بەڵام ناتوانێت بە بێ پێکدادان لە عێراق جەدا ببێتەوە. دەوڵەتی بەغدا نایەوێت سەرچاوە نەوتییەکانی کوردستان لە دەست بدات.

News Code 13395

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =