مام جەلال شۆڕشگێڕیکی ماندوونەناس و هێمای ئاشتەوایی بوو

جەلال تاڵەبانی هێمای شۆڕشگێڕی و خەباتگێڕییە لە هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناڤین بوو و ئاشتی؛ هێمایەک بوو بۆ گفتوگۆ و ئاشتەوایی.

ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، نازم دەباغ:  مام جەلال هۆکاری جێگربوونی یەکگرتوویی نێوان کورد و عەرەب بوو. ئەو بەردەوام هەوڵی داوە ئازادی و دیموکراسی لە هەرێمی کوردستاندا جێگر بکات. یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی ئەوە بوو کە نان و ئازادی پێکەوە ببینێت و لای وابوو کە بە بێ نان، ئازادی نامومکینە. ئەو ئازادیخوازێک بوو کە دژی ستەم و زوڵم و دیکتاتۆری وەستا. لایەنگری مافی مرۆڤ بوو. کاتێک بە سەرۆک کۆماریی عێراق هەڵبژاردرا و حوکمی لە سێدارەدانی سەدام دەرکرا و جێبەجێ کرانی حوکمەکە پێویستی بە واژۆی سەرۆک کۆماری بوو، ئەو خۆی لەو کارە بوارد؛ مام جەلال ئەو کەسە بوو کە تەنانەت نەیدەویست شایەدی لە سێدارەدانی سەدام بێت.

تاڵەبانی لە هەموو هەلومەرجێکدا لە پێناو ڕێککەوتن و ئاشتی و ئاسایشی ناوچە و هەرێمی کوردستاندا هەوڵی داوە. هەر بۆیە ئەمڕۆ بۆشاییەکەی لە گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی ناوچە و عێراقدا زیاتر لە جاران هەست پێ‌دەکرێت. ئەو بۆشاییە هەم لە بواری سیاسی و هەمیش لە بواری ئابووری و کۆمەڵایەتییدا بەرچاوە.

کۆچی دوایی مام جەلال زیانێکی قورسی بە هەرێمی کوردستان گەیاند. خۆزگە کورد و عێراقی پێڕەو رێگای جەلال تاڵەبانی بن، هەتا لەمڕۆدا کە مام جەلال لە ناو ئێمەدا نییە، هەر هوموو باسی نیازپاکی و کەسایەتییە سیاسییەکەی بکەن. بەڵام باشترین و چڕترین پێناسەیەک کە لە مام جەلال کراوە، هەمان پێناسەی ئایەتوڵڵا سیستانییە کە وەک سوپاپی خاترجەمیی عێراق ناوی لێ‌بردبوو. ئەم بۆچوونەی ئایەتوڵڵا سیستانی هێمایەکە بۆ دۆخی عێراق و پێگەی مام جەلالی خوالێخۆشبوو. من لە ساڵی ۱۹۶۴ لە گەڵیدا ئاشنابووم و تا ئەمڕۆ هاوڕێتیی نزیکمان پێکەوە بووە. لەو ماوەیەشدا هەرگیز ئەوم بێ هیوا بە داهاتوو و شادەمانی نەدیوە. ئێمە پێکەوە و شان بە شانی یەکتر رۆژانێکی سەخڵەتمان بینیوە و رۆژانی سەرکەوتنمان لە بیرە، ئێمە سایەدی کارەساتی حەڵەبجە بووین و بۆ ئەنفال گرییان، بەڵام بیجگە لە هیوا بە دوارۆژ شتێکی دیکەم لێ نەدی. لە رۆژانی سەخڵەتیشدا بەردەوام هیوای بە دوارۆژ بوو. هیوای بە داهاتوو هیچکات نەکوژایەوە.

لە دەیەی ۸۰ی زایینیدا لە هەرێمی کوردستان دانیشتنێک بوو و هاوڕێیەکی شۆڕشگێڕمان باسی لە ناهۆمێدیی خۆی کرد و مام جەلال  دڵخۆشیی دایەوە کە رۆژێک لە عێراقدا دەبێتە سەرۆک کۆمار و هەرواش بوو. تالەبانی هیچکات خۆڕاگری و تاقەت هێنانی لە بیر نەکرد. ئەو سیاسەتوانی داهاتووبین بوو و گەلێ جار تاکتیک و ستراتژییەکانی بەر لە ڕوودانی دەخستەڕوو و لە ئەنجامیشدا هەروا دەبوو.

ئێستا بە چوونی تاڵەبانی، هەرێمی کوردستان پاڵپشت و پێگەیەکی قورسی لە دەست داوە؛ ئەو شۆڕشگێڕێکی ماندوونەناس بوو، بەڵام رێگا و رێبازی مام جەلال هەمیشە زیندووە؛ هیوادارین کە هەر وابێت و خوا لێێ خۆش بێت.

News Code 13379

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =